ماریۆ گۆتزێ له یانه‌یه‌كی لالیگاوه داخوازی كراوه
K24 ـ هه‌ولێر
یانه‌ی ڤالێنسیای ئیسپانیا ئاماده‌كاریی ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی داهاتوو چه‌ند گرێبه‌سته‌ك واژوو بكات.
كارگێرانی یانه‌كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان، له وه‌رزی داهاتوو چه‌ند گرێبه‌ستیك له پێناو باشتركردنی بارودۆخی یانه‌كه واژوو بكه‌ن. به تایبه‌ت ئه‌م وه‌رزه نه‌یانتواننی ئاستیكی باش له خوله‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن.
میداكانی ئسپانیا بڵاویان كردۆته‌وه، كه یانه‌كه بڕی40 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزان گۆنزێ ئه‌ڵمانی و یاریزنانی یانه‌ی بایرن میونشن ته‌رخانكردووه، وه‌ك یه‌كه‌م بۆند تاوه‌كو ئه‌و یاریزانه رازی بكه‌ن بۆ ریزی یانه‌كه‌یان، چونكه گۆتزێ له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت تاوه‌كو ئێستاش یانه باڤارییه‌كه هیچ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر نوێ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی گۆتزێ ئاشكرا نه‌كردووه.