عێراق رووبەڕووی مه‌ترسیی هه‌ڵاوسانی ئابووریی بووەتەوە
K24 – به‌غدا:
دوای دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا عێراق تووشی قه‌یرانێكی دارایی قووڵ بووه‌ته‌وه.
به‌هۆی بەرزبوونەوە و دابه‌زینی نرخی فرۆشتنی دۆلار له‌لایه‌ك و لاوازی سیاسه‌تی ئابووریی له‌لایه‌كی دیكه‌وه، مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌یه عێراق تووشی دیارده‌ی هه‌ڵاوسانی ئابووریی بێت.
بازرگانێك ده‌ڵێت: "رۆژ به‌رۆژ بازاڕ به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌مڕۆ به27 و نیوه، پێش چه‌ند رۆژێك به 28 بوو، بارودۆخه‌كه زۆر سه‌خته".
ئه‌و بازرگانه گوتی: "هۆكاره‌كه‌شی ئاشكرایه، دۆلار له بازاڕدا نییه، بۆیه نرخه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه، هه‌موو شتێكیش به‌دۆلاره، ئه‌م دۆخه كارده‌كاته سه‌ر هه‌موو كه‌سێك كاری كردووه‌ته سه‌ر بازرگان و هاووڵاتی و بازاڕ".
بازرگانێكی دیكه‌ش ده‌ڵێت: "هێزی كڕینی شتوومه‌ك كه‌مبوه‌ته‌وه وه‌ك ساڵانی رابردوو نییه، له ئێستادا به‌رزبوونه‌وه‌ی دۆلار و كه‌می مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، هاووڵاتیانیش ترسی بڕینی مووچه‌كانیان هه‌یه، وێڕای خراپی بارودۆخی ئه‌منیی".
باسم جه‌میل ئه‌نتوان پسپۆڕی ئابووریش ده‌ڵێت: "به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و پڕۆسه‌یه كار ده‌كاته سه‌ر هه‌ڵاوسانی دراو، ئه‌مه‌ش ئه‌وانه به‌رزده‌كاته‌وه كه دۆلاریان هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ریشدا چینی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ته‌كان كه دیناریان هه‌یه گیرۆده‌ی گرفتی دارایی و هه‌ڵاوسان ده‌بنه‌وه".
باسم جه‌میل ئه‌نتوان گوتی: "هه‌ر دابه‌زینێكی دیناری عێراقی واته كه‌مبوونه‌وه‌ی هێزی كڕینی شتوومه‌ك لای هاووڵاتیان، كه مووچه‌كانیان به‌دیناره، بۆیه ئه‌م دۆخه زیاتر كار ده‌كاته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌چینه‌كانی خواره‌وه‌ن، چونكه به‌های دینار بۆ كڕینی ئه‌و شتومه‌كانه‌ی ده‌یكرن لاواز تر ده‌بێت به‌راورد به رابردوو".