رۆژنامه‌یه‌ك: ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كانی برۆكسل نیازی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌تریان هه‌بوو

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "DH"ی به‌لجیكی، بڵاویكردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له فڕۆكه‌خانه و میترۆی برۆكسل خۆیان ته‌قانده‌وه، له سه‌ره‌تادا نیازییان هه‌بووه كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له وێستگه ناووكییه‌كانی به‌لجیكا بده‌ن، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵمه‌ته‌كانی پۆلیس و ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوان، له‌و كاره په‌شمان بوونه‌ته‌وه.
وه‌ك ئاماژه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و نیازه‌ی خالید و ئیبراهیم به‌كراوی، كه خۆیان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی برۆكسل ته‌قانده‌وه، رۆژنامه‌كه ئاشكرایكردووه، ئه‌و دوو برایه به نهێنی ماڵی به‌رپرسێكی باڵای به‌رنامه‌ی وزه‌ی ناووكی به‌لجیكایان تۆماركردووه.
رۆژنامه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و دوو برایه پێشتر و به نهێنی چاودێری سه‌رۆكی به‌رنامه‌ی توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدانی ناووكی به‌لجیكایان كردووه.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی پۆلیسی به‌لجیكا، بۆ ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوانی ته‌قینه‌وه‌كانی پاریس، كامێرایه‌كی نهێنییان له‌به‌رده‌م ماڵی ئه‌و به‌رپرسه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه و ماوه‌ی 10 كاتژمێر ڤیدیۆی تۆماركردووه.
رۆژی 17ی شوبات/ فێبرایه‌ری ئه‌مساڵ، داواكاری گشتی به‌لجیكا رایگه‌یاند، ده‌ستییان به‌سه‌ر تۆمارێكی ڤیدیۆییدا گرتووه، كه تێیدا سه‌رۆكی به‌رنامه‌ی توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدانی ناووكی به‌لجیكای تێدا ده‌ركه‌وتووه.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا، نزیكه‌ی 140 سه‌ربازی به‌لجیكی، بۆ پاراستنی هه‌ر سێ وێستگه‌ی ناووكی به‌لجیكا، بڵاوه‌یان پێكراو له نزیك ئه‌و وێستگانه جێگیركران، دوای ته‌قینه‌وه‌كانی برۆكسل، وه‌ك خۆپاراستنێكی سه‌ره‌تاییش به‌شێك له كارمه‌ندانی وێستگه‌كانییان ناردووه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز