برای یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌ی برۆكسل هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند

K24 - هه‌ولێر:
برای یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كانی برۆكسل، ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی براكه‌ی ئه‌نجامیداوه ئیدانه ده‌كات و ده‌ڵێت: "له‌وه‌ته‌ی 2013ه‌وه چووه‌ته سووریا، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم به‌و برایه‌مه‌وه نه‌ماوه".
هه‌ڵوێستی ئه‌و برایه‌ی نه‌جم عه‌شراوی، یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كانی برۆسكلی پایته‌ختی به‌لجیكایه.
ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی به‌لجیكا بڵاوییانكرده‌وه، نه‌جم عه‌شراوی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، یه‌كێك بووه له‌و "تیرۆریستانه‌ی"، كه رۆژی 22ی ئادار/ مارس، له‌ناوی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی برۆكسل خۆی ته‌قانده‌وه.
نه‌جم عه‌شراوی له مانگی شوبات/ فێبرایه‌ری 2013ه‌وه برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكای جێهێشتووه و په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی چه‌كدارانی داعش كردووه، له سووریا.
یه‌كێتی تایكواندۆی به‌لجیكا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت رایگه‌یاند، موراد برای نه‌جم عه‌شراوی، یاریزانی تایكواندۆیه و له‌چه‌ندین پاڵه‌وانێتی ئه‌وروپی و نێوده‌وڵه‌تیدا، نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یه‌كێتی تایكواندۆی به‌لجیكادا هاتووه: "موراد عه‌شراوی به توندی ئیداره‌ی كرده‌وه‌ی برا گه‌وره‌كه‌ی و هێرشه تیرۆریستییه‌كانی پاریس و برۆكسل ده‌كات".
بڕیاریشه موراد شه‌عراوی، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازبكات و تێیدا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی برۆكسل بكات.