ئه‌و دوو گونده‌ی ئازادكران هیچ داعشێكی تێدا نه‌بوو

K24 - هه‌ولێر:
نه‌جات عه‌لی به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خمووری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند، سوپای عێراق له یه‌كه‌م هه‌نگاوی ده‌ستپێكردنی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ زۆر به سستی ده‌ستیپێكرد.
نه‌جات عه‌لی راشیگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای پاڵپشتیكردنی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به فڕۆكه و تۆپبارانكردن به تۆپخانه‌ی ئه‌مه‌ریكی پێشكه‌وتوو، ته‌نها گونده‌كانی كودیله و كه‌رمردنی ئازادكراون، ئه‌وانیش هیچ داعشێكی تێدا نه‌بوو و هیچ به‌رگرییه‌كی تێدا نه‌كرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌ره‌ڕای بۆردومانی به‌رده‌وامی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، نه‌یانتوانی هیچ یه‌كێك له گونده‌كانی (ته‌لریم، نه‌سڕ، حمێدان، سه‌ڵاحییه و خه‌تاب) ئازادبكه‌نه‌وه.
به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خموور گوتی: "ئه‌و سوپایه‌ی ئێستا هه‌یه، ناتوانێت موسڵ ئازادبكاته‌وه".
سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی گوتیك: "هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆرباش له‌نێوانماندا هه‌یه و دوو ژووری عه‌مه‌لیات دروستكراوه كه یه‌كێكییان له هه‌ولێره".
نه‌جات عه‌لی راشیگه‌یاند، تا ئێستا بڕیارنییه پێشمه‌رگه به‌شداری له ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵدا بكات و گوتی: "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشتر رایگه‌یاندووه، به مه‌رج به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌كه‌ین و ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه به‌و چه‌كه پێشكه‌وتوو و نوێیانه پڕچه‌كبكرێن".