بی 52 بۆردومانی داعشی ده‌ستپێكرد

K24 - هه‌ولێر:
سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه 18ی نیسان/ ئه‌پرێل، بۆ یه‌كه‌مجار، مۆڵگه‌كانی داعشییان به فڕۆكه‌ی ب 52 بۆردومانكردووه.
ستیڤ وارێن، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، رایگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه، فڕۆكه‌ی جه‌نگی بی 52، یه‌كه‌م گورزی ئاسمانی، له دژی چه‌كدارانی داعش له عێراق وه‌شاند.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و فڕۆكه‌یه پێشتر له شه‌ڕه‌كانی ڤێتنام و ئه‌فغانستانیش به‌كارهێنراوه، مه‌به‌ستیش له به‌كارهێنانی ئه‌و فڕۆكه‌یه، بۆ پێكانی ئامانجه ورده‌كانه و ئه‌و بۆمبانه ئاراسته ده‌كات، كه تا كاتی پێكانی ئامانجه‌كانییان، له ژێر كۆنتڕۆڵدان.
ئاشكراشیكرد، له‌و گورزه ئاسمانییهیدا، كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی داعش، له نزیك شاری موسڵی سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا كراوه‌ته ئامانج.
به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بی 52 له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق، به دووه‌مین جار هه‌ژمار ده‌كرێت و پێشتریش له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی عێراق له ساڵی 2003 به‌كارهێنراوه.
سه‌ره‌تای مانگی نیسان/ ئه‌پرێلی ئه‌مساڵ، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بی 52ی گه‌یاندووه‌ته بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له قه‌ته‌ر.
له ئێستادا سوپای عێراق، به پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌رقاڵی داڕشتنی پلانی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵه، باراك ئۆباماش رایگه‌یاند، له كۆتایی ساڵی 2016دا، موسڵ له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رزگارده‌كرێت.
ئاشتۆن كارته‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ئاشكرایكرد، وڵاته‌كه‌ی به نیازه هێزی زه‌مینی زیاتر و هه‌لیكۆپته‌ری جه‌نگی له جۆری ئه‌پاچی بگه‌یه‌نێته عێراق.