شەپۆلێكی باران و سەرما رۆژھەڵاتی كوردستان دەگرێتەوە

ئەو شەپۆڵەی باران و سەرمایە پارێزگاكانی ورمێ و سنە و لۆرستان دەگرێتەوە

K24 – ھەولێر:

بەڕێوەبەری كەشناسی پارێزگای كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستان رایگەیاند، شەپۆلێكی باران و سەرما رۆژھەڵاتی كوردستان دەگرێتەوە و مه‌ترسی دروستبوونی لافاویی لێده‌كرێت.

بەڕێوەبەری كەشناسی پارێزگای كرماشان بە ھەواڵدەری مێھری راگەیاند، لە ئەمڕۆوە تا رۆژی سێشەممە، شەپۆڵێكی باران بارین ته‌واوی پارێزگای كرماشان دەگرێتەوە، لەلایەكی دیكەوە كەشناسی ئیلام بڵاوی كردووتەوە، بەھۆی ئەو شەپۆڵە بارانەی ئیلام دەگرێتەوە، مه‌ترسی دروستبوونی لافاو ھەیە، هه‌ربۆیە داوا لە ھاووڵاتیانی ئیلام ده‌كات لەم چەند رۆژەی پشوودا سەردانی شوێنە گەشتیارییەكان نەكەن.

 ئەو شەپۆڵەی باران و سەرمایە پارێزگاكانی ورمێ و سنە و لۆرستان دەگرێتەوە و لە زۆربەشیاندا تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێ ودەزگاكانی كەشناسی داوا لە گەشتیاران ده‌كات، سەردانی ناوچەكانی نزیك لە رووبارەكان نەكەن.