چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر پياز له قژت بده‌يت
K24 – هه‌ولێر:
له ده‌يه‌ى سێيه‌مى ته‌مه‌ندا، زۆرێك له ژنان و پياوان قژيان سپى ده‌بێت، ره‌نگه به‌شێك له هۆكاره‌كانى سه‌ر سپى بوون په‌يوه‌ندى به چوونه ناو ته‌مه‌نه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام به‌شێكيشى په‌يوه‌ندى به هۆكارى ده‌روونى و كاريگه‌رى ترس و شۆك ده‌بێت، كه سه‌رده‌كێشن بۆ كه‌مبوونى ده‌رداوى ميلانين، كه هۆكارى سه‌ره‌كى ره‌شێتى قژه.
بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و حاڵه‌ته زۆرێك له ژنان و پياوان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر به‌كارهێنانى بۆياغى كيميايى بۆ ره‌شكردنه‌وه‌ى قژيان.
زانايان له توێژينه‌وه نوێيه‌كانياندا، ده‌ريانخستووه، پياز، يارمه‌تيده‌ره بۆ گه‌شه‌كردنى قژ و پاراستنى له هه‌ڵخوران و هه‌ڵوه‌رين و له‌وه‌ش گرنگتر پياز يارمه‌تيده‌ره بۆ به ره‌شێتى مانه‌وه‌ى قژ و سپى نه‌بوونى.
چۆن پيازه‌كه به‌كارده‌هێنيت:
1.پياز پاك بكه و وردى بكه.
2.هه‌وڵبده ئاوى پيازه‌كه بگريت و گيراوه‌يه‌كى لێ ئاماده بكه‌يت.
3.ئه‌و گيراوه‌يه به‌كاربهێنه و له قژتى بده و به ده‌ست هه‌وڵبده ته‌واوى قژتى پێ ته‌ڕ بكه‌يت.
4.بۆ ماوه‌ى 15 خوله‌ك لێى گه‌ڕێ با به قژته‌وه بێت.
5.دواتر به ئاوێكى شله‌تێن و شامپۆ سه‌رت بشۆ بۆ ئه‌وه‌ى بۆنى پيازى لێ نه‌يه‌ت.