سه‌رۆكایه‌تی توركیا: له‌هه‌وڵی نه‌هێشتنی تیرۆر رێگری له 37 هه‌زار كه‌س كراوه بێنه توركیا
K24 – هه‌ولێر-یوسف عه‌لی:
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی رێگری له 37 هه‌زار كه‌س كردووه و به‌هۆی بوونی گومانه‌كانیش 3 هه‌زار كه‌س ره‌وانه‌ی ئه‌و دیوی سنووری توركیا كراون.
ئیبراهیم كاڵن گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا گوتی: "دواى رووداوه‌كانی برۆكسل قسه دژی ئیسلام زیاتربووه و بۆ سیاسه‌ت به‌كارده‌هێندرێت".
ئیبراهیم كاڵن زیاتر گوتی: "ده‌بێت زانایانی ئاینی و سیاسه‌تمه‌داران به‌رپرسیاره‌تی بگرنه ئه‌ستۆ، ئه‌و جۆره قسانه ته‌نها رێكخراوی وه‌ك داعش و ئه‌لقاعیده به‌هێز ده‌كات".
ئه‌وه‌شی گوت: "له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی نه‌هێشتنی تیرۆر هه‌تا ئێستا رێگریی كراوه 37 هه‌زار كه‌س له 120 وڵاتان ده‌ربازی توركیا ببن"، روونیشیكرده‌وه: "له‌به‌ر گومانلێكردن 3 هه‌زار كه‌سمان دیپۆرتی ئه‌ودیو سنوور كردووه".
م.ح