وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ژنێكی كورد خه‌ڵات ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره رۆژی 29ی ئادار/ مارسی 2016، له چوارچێوه‌ی رێزگرتن له ژنانی بوێر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ژنێكی كورد خه‌ڵات بكات.
دكتۆر نه‌غه‌م نه‌وزاد حه‌سه‌ن، كه پزیشك و چالاكێكی بواری مافه‌كانی ئێزدییه، له‌نێو لیستی ژنه خه‌ڵاتكراوه‌كاندایه, كه به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، خه‌ڵاته‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن.
نه‌غه‌م نه‌وزاد، پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زای شێخانه، یه‌كێك بووه له‌و پزیشكانه‌ی له سه‌ره‌تای په‌لاماره‌كانی داعش بۆ سه‌ر شنگال و ده‌ڤه‌ری ئێزدییان، به هانای ژنانی ئێزدی و به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه، دووچاری توندوتیژی و ده‌ستدرێژی بوونه‌ته‌وه.
بڕیاره کاتژمێر ١٠:٣٠ بەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ئادار، لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا, وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جۆن کێری خەڵاتی ساڵی ٢٠١٦ ی وەزیری دەرەوە بۆ ژنانی بوێری نێودەوڵەتی دەبەخشێت.
مەراسیمەکە تایبه‌ته به ژنه بوێره‌كانی 10 ساڵی رابردوو له‌سه‌ر ئاستی جیهان و تێیدا جۆزیف بایدن، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، وتارێك پێشکەش بکات و تێیدا گرنگی ڕێزلێنان لە نزیکەی ١٠٠ ژن لە ٦٠ وڵاتی جیاواز، لەماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا، روونده‌كاته‌وه.
لە دیداره‌كه‌دا، پانێڵ و سیمینیاری تایبه‌ت پێشکەش دەکرێن، بۆ پیشاندانی ئەوانەی لە رابردوو و ئێستادا خەڵاتیان بەدەستھێناوە.
ھەروەھا وتارێك لەلایەن ئەدمیراڵ "میشێڵ ھاوارد"ەوە پێشکەش دەکرێت, کەیەکەم ژنە پلەکەی بۆ ئەدمیڕاڵی چوار ئەستێرە بەرزکرابێتەوە، هاوكات یەکەم ژنی ئەفەریقی-ئەمەریکییە کە پلەی ئەدمیڕاڵی چوار ئەستێرەی لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بەدەستھێنابێت, ھەر لە فۆریۆمەکە نمایشێك لەلایەن ھونەرمەند "سۆنیتا ئەلیزادە" وە پێشکەش دەکرێت.
بەشێوەیەکی ساڵانە, خەڵاتی وەزیری دەرەوە بۆ ژنانی بوێری نێودەولّەتی ڕێز لەو ژنانە دەگرێت لەسەرانسەری جیھاندا کەوا بوێریەکی بێوێنەو ڕابەرایەتیان تۆمارکردووە لەداکۆکیکردن لە ئاشتی و دادپەروەری و مافەکانی مرۆڤ و یەکسانی جێندەری و تواناسازی ژنان سەرەڕای ھەبوونی مەترسی کەسی لەسەریان لەزۆربەی کاتەکاندا.
براوەکانی خەڵاتی ٢٠١٦، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی ئازار ڕادەگەیەنرێن.