فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا: خه‌ڵكی سڤیل گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته له به‌رده‌ممان
K24 – هه‌ولێر:
نەجم جبوری فەرماندەی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند هه‌ماهه‌نگیی له نێوان سوپا و خه‌ڵكدا هه‌یه و زۆربه‌ی مووسڵییه‌كان چاوه‌ڕێی ئێمه ده‌كه‌ن.
ليوا روكن نه‌جم جبووری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا گوتی: "ھەماھەنگییەکی باش لەنێوان خەڵک و سوپادا ھەیە. خەڵکێکی زۆر لەلایەن داعشەوە چەوسێنراونەتەوە".
نه‌جم جبووری گوتیشی: "ئێستاش ئەو خەڵکە لە ناوچەکانی ژێردەستی داعش ھەڵدێن و دێنە لای ئێمە، زۆربەی موسڵییەکان و گوندنشینەکانی نەینەوا چاوەڕێی ئێمە دەکەن، تاوەکو لەدەست داعش رزگاریان بکەین".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "خەڵکەکەش ھاوکارمان بوون لە دۆزینەوەی تیرۆريستان و دەستگیرکردنیان و ھیواداریشین کە لەو گوند و شارۆچکانەی نزیک دەبینەوە، خەڵکەکە لەدژی داعش راپەڕن و وەدەریان نێن".
فه‌رمانده‌ی پڕۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا زیاتر گوتی: "گەورەترین بەربەست لەبەردەم ئێمەدا، بوونی ژمارەیەکی زۆر خەڵکی سڤیلە".
لیوا روكن نه‌جم جبووری ئاشكرایكرد: "ئەو چەکوتەقەمەنیەی پێمانە باشە بەڵام ھیوادارین چەکی زیاترمان بەدەست بگات، بۆ ئەوەی بتوانین بەشێوەیەکی باش ئەرك و ئامانجەکەمان بەدەست بێنین و ئەرکی خۆمان بەتەواوەتی جێبەجێ بکەین".
ئا: هاوار
م.ح