ئه‌سه‌د: چوار وڵات رێگرن له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌رى سياسى سووريا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى سووريا، به‌شار ئه‌سه‌د، رايگه‌ياند، هه‌ريه‌ك له سعووديه، توركيا، فه‌ره‌نسا و بريتانيا ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م هاتنه‌دى چاره‌سه‌رى سياسى بۆ قه‌يرانى سووريا داده‌نێن.
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى سپۆتينكى رووسيايى، ئه‌سه‌د گوتى: ئه‌و چوار وڵاته به‌رده‌وام كۆسپ له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى و هێنانه‌دى چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ى قه‌يرانه‌كانى سووريا داده‌نێن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌و وڵاتانه گره‌و له‌سه‌ر شكستى هێزه‌كانى سوپا له به‌رامبه‌ر تيرۆريستان ده‌كه‌ن و ئێمه به‌رده‌وامين له هه‌ڵوێسته‌كانمان و پاشگه‌ز نه‌بووينه‌ته‌وه و ئاماده‌ى به‌ديهێنانى چاره‌سه‌رى ئاشتيانه‌ين و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش روومان له جێنڤ كرد.
ئه‌سه‌د، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا توركيا و سعووديه و فه‌ره‌نسا و بريتانيا به‌رده‌وام كه له گره‌وى به‌ره‌كانى شه‌ڕدا ده‌دۆڕێن، ده‌يانه‌وێت له دانووستانه‌كاندا مه‌رجى خۆيان بسه‌پێنن.
سه‌رۆكى رژێمى سووريا، باسى له‌وه‌شكرد، حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى ده‌چێته هه‌موو پرۆسه‌يه‌كى ئاشتييه‌وه له پێناو به‌ديهێنانى چاره‌سه‌رى، ئه‌گه‌ر چى هه‌ندێك له هه‌وڵه‌كانى ئاشتيى راستگۆيانه نه‌بوونه، به‌ڵام سووريا له‌به‌ر هۆى تاقيكردنه‌وه‌ى ئه‌زموون و هه‌وڵه‌كان به‌شدارى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى هيچ ده‌رفه‌تێك ئه‌گه‌ر چى بچووكيش بێت له پێناو ئاشتييدا له‌ده‌ست ده‌رنه‌چێت.
سه‌باره‌ت به رۆڵى رووسياش، ئه‌سه‌د وێڕاى ستايشكردنى رۆڵى مۆسكۆ، رايگه‌ياند، هه‌موو سه‌ركه‌وتن و پێشوه‌چوونێكى سه‌ربازى له مه‌يدانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر و ميليشياكاندا ده‌بێته هۆى خێراكردنى هه‌نگاوه‌كانى به‌ديهێنانى ئاشتيى.