رزگاركردنی هه‌ندێك گوندی شنگال مشتومڕی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌

kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

رزگارکردنی هەندێك گوندی له‌ ده‌ڤه‌ری شنگال مشتومڕی زۆری به‌ دوای خۆیدا هێناوه‌، سوپای عێراق رایگەیاند، حەشدی شەعبی ئەو گوندانەی رزگارکردووە، قایمقامی شنگالیش دەڵێت، بە پشتیوانی هێزەکانی پێشمەرگە ئەو گوندانە رزگارکراون.

یەکینەکانی بەرخودانی شنگالیش كه‌ سەر بە حەشدی شەعبین و حکوومەتی عیراق مووچە و چەکیان بۆ دابین دەکات، بەرپرسی  یەبەشە  دەڵێت: "راستە حکوومەتی ئێراق دانی بە هێزەکەیان داناوە، بەڵام ئەوان سەر بە حەشدی شەعبی نین"، کەنالی کوردستان٢٤یش یەکەمین کەنالە کە توانی بگاتە ناو ئەو گوندانە.