لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ شه‌هرستانی ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتێك له باره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی عێراق، سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌ریه‌ك له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و داواكاری گشتی راسپاردووه، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیه‌یه بكه‌ن.
هه‌ریه‌ك له "فێرفاكس میدیا"ی ئوسترالی و "هافینگتۆن پۆست"، به پشت به‌ستن به هه‌زاران پۆستی ئه‌لیكترۆنی، كه له‌نێوان كۆمپانیای "یونا ئۆیل" و كۆمپانیا نه‌وتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاڵوگۆڕییان پێكراوه، ده‌ركه‌وتووه، به ملیۆنان دۆلار وه‌ك ره‌شوه و به‌رتیل، بۆ وه‌رگرتنی گرێبه‌ستی نه‌وتی، به به‌رپرسه باڵاكانی نه‌وتی عێراق دراوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست و یاسایی، داوا له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كات، ده‌ستبه‌جێ رێكاره یاساییه‌كان له دژی ئه‌و كه‌سانه بگرێته‌به‌ر، كه راپۆرته‌كه ئاماژه به ناوه‌كانییان كراوه، یه‌كێك له‌وانه‌ش یه‌كێكییان حوسێن شه‌هرستانی، وه‌زیری پێشووی نه‌وت و وه‌زیری خوێندنی باڵای ئێستای عێراقه.
وه‌ك ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ و رێكخراوی شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی باسی لێوه‌ده‌كات، عێراق به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵییه‌وه ده‌ناڵێنێت و بڕێكی زۆر له داهاتی نه‌وتی ئه‌و وڵاته دیارنامێنێت، له گه‌نده‌ڵیشدا، له ساڵی 2015، عێراق له كۆی 168 وڵات، ریزبه‌ندی 161ه‌كه‌می گرتووه.
حوسێن شه‌هرستانی، لای خۆیه‌وه تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل و ره‌شوه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و ئاگاداری پرسێكی له‌و جۆره نییه و ره‌تیكرده‌وه هیچ یه‌كێكی له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وت، له سه‌رده‌می ئه‌ودا، به‌رتیل و ره‌شوه‌ی وه‌رگرتبێت.
به گوێره‌ی راپۆرتی ئه‌و دوو ده‌زگا رۆژنامه‌وانییه، له پۆست و نامه ئه‌لیكترۆنییه ئاڵوگۆڕپێكراوه‌كان، حوسێن شه‌هرستانی، ناوی به "مامۆستا" ئاماژه پێكراوه.
شه‌هرستانی بۆ رۆژنامه‌وان گوتی: "هیچ كه‌سم نه‌بینیوه و نه‌ناسیوه كه باس له پێدانی ره‌شوه بكات، نه به ته‌له‌فۆن، نه به‌دیدار و یه‌كتربینین یاخود ئیمه‌یلی ئه‌لیكترۆنی، نه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ نه له رێگه‌ی كه‌سی سێیه‌مه‌وه، له‌ماوه‌ی ساڵانی 2010 و 2012 و ته‌نانه‌ت دواتریش هیچ كه‌سێكم نه‌ناسیوه كه ئاماژه به ناوه‌كانییان كراوه"، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه ئه‌و یه‌كه‌مجاره گوێی له‌و ناوانه‌ی ده‌بێت كه له راپۆرته‌كه‌دا هاتوون.
شه‌هرستانی یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه له عێراق، كه حزبی ده‌سه‌ڵاته، داوای له حكوومه‌تی عێراق كرد، به دواداچوونی ورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكات كه ناوییان له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه.
هه‌روه‌ها داوای له رۆژنامه‌ی "هافینگتۆن پۆست" كردووه، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی پێبدات كه له ئاماده‌كردنی راپۆرته‌كه پشتی پێبه‌ستوون و گوتیشی: "به گوێره‌ی یاسا هه‌موو كه‌سێك پابه‌نده به ئاشكراكردنی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له باره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه ده‌یزانێت".