توركيا: ژماره‌يه‌ك په‌نابه‌ر له رێگه‌ى چوونيان بۆ يۆنان ده‌ستگيركران
K24 – هه‌ولێر:
پاسه‌وانى كه‌ناراوه‌كانى توركيا 63 هاووڵاتى سووريايى و فه‌له‌ستينيان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، كه ده‌يانويست بپه‌ڕنه‌وه بۆ دوورگه‌ى ليسبۆسى يۆنانى.
بڕياره له رۆژى چوارى ئه‌م مانگه‌دا رێككه‌وتنى نێوان توركيا و يه‌كێتى ئه‌وروپا تايبه‌ت به پرسى په‌نابه‌ران بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت توركيا رێگرى له چوونى په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وروپا بكات و له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌شيدا يه‌كێتى ئه‌وروپا هاوكارى ماددى توركيا ده‌كات.
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى له لايه‌ن هێزه ئه‌منييه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوون، ويستوويانه له ناوچه‌ى ديكيلى توركياوه له رۆخى ده‌رياى ئيجه بپه‌ڕنه‌وه بۆ دوورگه‌ى ليسبوسى يۆنان.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ى توركيا و يه‌كێتى ئه‌وروپا، له دواى 20ى ئازاره‌وه ده‌بێت توركيا هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه وه‌ربگرێته‌وه، كه له يۆنانه‌وه راده‌ستى توركيا ده‌كرێنه‌وه.