بارزانى سه‌ردانى توركيا و ئه‌وروپا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره سبه‌ى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ردانێك به‌ره‌و توركيا و ئه‌وروپا به‌ڕێبكه‌وێت.
به گوێره زانيارى كوردستان 24، له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ توركيا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و وڵاته له سه‌روويانه‌وه ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركيا و بن عه‌لى يه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا كۆده‌بێته‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له توركيا به به‌شى توركى ماڵپه‌ڕى كوردستان 24يان راگه‌ياند، سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا كۆده‌بێته‌وه و پرسه‌كانى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا تاوتوێده‌كرێن.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌شيان بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌گه‌رى ئه‌وه له ئارادايه له توركيا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى له‌گه‌ڵ جۆ بايدن جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا كۆببێته‌وه.