بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی كورتهێنان هاووڵاتیانى توركيا دۆلار ده‌فرۆشنه بانكه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
دوای كوده‌تاكه‌ی شكستخواردووه‌كه‌ی توركیا, هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته زیاتر له ده ملیار لیره‌یان به‌بانكه‌كان فرۆشتووه، بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی كورتهێنانی دراوی بیانی له وڵات و به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های لیره.
محه‌ممه‌د شیمشه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، رایگه‌یاند هاووڵاتیان هاوكاری سه‌ره‌كی بوون بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های لیره و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كورتهێنانی دراوی بیانی له توركیا.
شیمشەك ئاماژەی بەوەشكرد، قه‌باره‌ی دراوی بیانی له‌توركیا به‌رێژه‌ی زیاتر له‌سه‌دا شه‌ش كه‌میكرد دوای كوده‌تاكه به‌هۆی جێهێشتنی به‌شێكی زۆری وه‌به‌رهێنه‌ران و شله‌ژانی ئابووری وڵات، به‌جۆرێك له 174 ملیار دۆلاره‌وه بۆ 163 ملیار دۆلار كه‌مبووه‌ته‌وه, به‌ڵام هاووڵاتیان له‌رێگه‌ی فرۆشتنی دۆلار به‌بانكه‌كان، قه‌ره‌بووی ئه‌م كه‌مبوونه‌وه‌یان كردووه.