شنگال بووه‌ته گۆڕه‌پانی ململانێ و ناكۆكی سیاسی
K24 - دهۆك:
دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له چوار مانگ به‌سه‌ر ئازادكردنیدا، ئێستا شنگال بووه‌ته گۆڕه‌پانی ململانێ و ناكۆكی سیاسی، هاوكات له رووی پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌وە شاره‌كه هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی.
قائیمقامی شنگالیش ده‌ڵێت: "یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال كه باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه‌یه له ناوچه‌كه‌دا، رێگرن له به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه".
له به‌رامبه‌ردا به‌رپرسێكی ئه‌و هێزه ده‌ڵێت: "به هیچ شێوه‌یه‌ك هێزه‌كانمان له شنگال ناكشێنینه‌وه".
مه‌حما خه‌لیل قائیمقامی شنگال گوتی: "یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال، پابه‌ندی بڕیاره‌كانی ئێمه نابن، چۆن ئه‌وان قه‌بوڵ ناكه‌ن ده‌ست له‌كاروباری قامیشلۆ وه‌ربده‌ین، ئێمه‌ش ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری شنگال قه‌بوڵ ناكه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وان ده‌ستیان له كاروباری خوێندنگا و قوتابخانه‌كانیش وه‌رداوه".
مەزلولم، بەرپرسی یەکینەكانی به‌رخوه‌دانی شنگال گوتی: "ئه‌گه‌ر ئێمه لێره نه‌بین، قائیمقامی ناتوانێت بڕیار بدات و ئه‌وان ناتوانن ئه‌منییه‌ت و سه‌قامگیری شنگال رابگرن".