قه‌بوڵ ناكه‌ین هیچ هێزێكی نایاسایی له شنگال هه‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
مه‌حما خه‌لیل، قائیمقامی قه‌زای شنگال رایگه‌یاند له ئێستادا به وێرانه داده‌نرێت و خه‌ڵكێكی زۆری سڤیل له‌و قه‌زایه‌دا بوونه‌ته قوربانی و ئاواره‌بوونه.
له باره‌ی رێگریكردنی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال له‌لایه‌ن یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه) گوتی: "به‌ڵێ ئه‌وان بوونه‌ته رێگر، چونكه ئه‌وان پابه‌ندی بڕیاره ئیدارییه‌كانی لایه‌نه فه‌رمییه‌كان نابن".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌یسی شنگال بووه‌ته كه‌یسێكی نێوده‌وڵه‌تی و گوتی: "ئێمه سوپاسی هه‌ر هێزێك ده‌كه‌ین كه قوربانی بۆ شنگال داوه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، شنگال له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی به‌عس وێران كرا، دواتر كه له ژێر ماده‌ی 14ی ده‌ستووری عێراقدا بوو، هیچی بۆ نه‌كرا و نه‌توانرا ئاوه‌دان بكرێته‌وه و گوتی: "له‌سه‌رده‌می مالیكی هیچ شتێك بۆ شنگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ماده‌ی 140 نه‌كرا".
له باره‌ی ململانێ سیاسییه‌كان له‌دوای ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال، رایگه‌یاند، ئێستا رزگاركراوه و ئێستا فه‌رمانده‌یه‌كی له گه‌نجانی ئێزدی پێكهێنراوه كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه و له ئێستادا سه‌رقاڵی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازین.