لە باخچەیەكی كۆماری چیك پەپولەكان پێشوازی لە گەشتیاران دەكەن

ھەندێک جار پەپولەکان دەست و مل و شان و باڵی گەشتیارەکانیان دەکەنە ھێلانە و بۆماوەیەک پشوو دەدەن.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/61be97c4-04a4-4ff7-937a-d8e8eddf93bc/Pepulekani%20Chik.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

لە باخچەی رووەکی پراگ پایتەختی كۆماری چیك، بۆیەکەمجار لە پێشانگایەکی جیاوازدا چەندین جۆر پەپولە نمایش دەکرێن کاتی سەردان کردندا گەشتیاران دەتوانن لەنزیکەوە چەندین جۆر پەپولە ببینن.

جانا ئێرھێردۆڤا، گەشتیار، لەمبارەوە دەڵێت: "دیمەنێکی زۆر جوانە کاتێک دەبینی ئەم پەپوڵە رەنگاورەنگانە لە دەوروبەرتدا دەفرن، ئەگەر بۆنیشت خۆش بێت و شانست ھەبێ پەپولەکان پێتەوە دەنیشنەوە".

ماگدا ھرودکۆڤا دامەزرێنەری پرۆژەکە گوتی: "شتێکی خەیاڵییە بینینی شتێکی لەم شێوەیە لە ژیانی ھەر کەسێکدا دەگمەنە، دەتوانی پەپولە لە ھەر باخێکەدا ببینی، بەڵام ئەم پەپولانەی لێرەن زۆر تایبەتن لەرووی تەندروستیەوە زۆر بەسودن".

ئەو کەسانەشی دەیانەوێت لە وردەکاری ژیانی پەپولە بزانن دەتوانن لەنزیکەوە تەواوی سوری ژیانی پەپولەکان ببینن.

ئێڤا سمارۆڤا، کارمەندی پیًشانگاكە دەڵێت: "ئێمە چوار جۆری جیاواز قۆزاخەمان ھەیە، چۆن دروست دەبن گەشتیاران دەتوانن لێرە ھەموو ھەنگاوەکانی دروست بوونی پەپولەکان ببینن، ھەر لە قۆناغی کرۆمۆکە و قۆزاخەوە تا دەگاتە پەپولەێکی تەواو و بتوانێت بفرێت".

پێشانگای پەپوولەکانی پراگ بە درێژایی وەرزەکانی بەھار و ھاوین بەردەوام دەبیت، تێیدا چەندین جۆر پەپولە لە وڵاتانی ئەفریقای ناوەراست و باشوور و ئاسیا و ئوستڕالیاوە نمایش دەکرێن.