ئه‌نجامده‌رێكی ته‌قینه‌وه‌كانی برۆكسل كارمه‌ندی هه‌ستیارترین دامه‌زراوه‌ی ئه‌وروپا بووه
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژێك به‌ناوی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ئاشكرای كرد، یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی كرده‌وه خۆكوژییه‌كانی برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا، پێشتر كارمه‌ندی خزمه‌تگوزاری و پاككردنه‌وه بووه په‌رله‌مانی ئه‌وروپا.
چاوم دۆش جلیۆت، گوته‌بێژی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی ئه‌نجامده‌ره‌كه بكات رایگه‌یاندووه، له ساڵانی نێوان 2009-2010، كارمه‌ندی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی پاك و خاوێنكردنه‌وه بووه، كه په‌رله‌مانی ئه‌وروپا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ مۆركردبوو.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه نه‌جیم عه‌شراوی ته‌منه 25 ساڵانه، كه له بڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی برۆكسل خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
ئاشكراشی ده‌كات، به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان پێده‌چێت عه‌شراوی پشتێنه‌ی بۆمبه چێندراوه‌كانی دروست كردبێت، كه له په‌لامار و هێرشه‌كانی ساڵی رابردووی پاریس پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدران.
ئه‌و گوته‌بێژه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه نه‌جم عه‌شراوی، له‌كاتی كاركردنی له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، هیچ دۆسیه‌یه‌كی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه بۆ نه‌كراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز