فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌به‌شه‌ له‌ شنگال: هێزه‌كانمان نه‌كشاندووه‌ته‌وه‌

هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ نییه‌
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/31566812-2fb9-46cc-bfe0-cf07ebea4966/mezlum%20shingali.ism/manifest

K24 - هه‌ولێڕ:

مه‌زڵووم شنگالی، یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌كانی یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه‌)، له‌ چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له‌ گه‌شتێكی هه‌واڵه‌كانی كوردستان 24 رایگه‌یاند: ئه‌وان هێزه‌كانیان له‌ شنگال نه‌كشاندووه‌ته‌وه‌،  به‌ڵكو هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) به‌شێك له‌ هێزه‌كانی خۆیی كشاندووه‌ته‌وه‌.

ناوبراو گوتیشی: "تا ئێستا شنگال به‌ ته‌واوه‌تی ئازاد نه‌كراوه‌".

مه‌زلووم شنگالی روونیشیكرده‌وه‌ به‌ هۆی كێشه‌ی سیاسییه‌وه‌،‌ هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا نییه‌.