ئەمریکا له رهوشی عێراق نیگەرانە
K24 - ههولێر:
برێت مەکگۆرگ، نوێنەری باراك ئۆباما بۆ شەڕی دژی داعش و ستیورت جۆنز، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، ئهمڕۆ لەگەڵ فواد مەعسوم، سەرۆك کۆماری عێراق کۆبوونەوە و نیگەرانییهكانی واشنتۆنیان لە سهر رووداوەکانی پەرلەمانی عێراق نیشاندا.
بەگوێرەی راگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، لەگەڵ ئاڵۆزبوونی پەیوەندی لایەنە سیاسییەکان لە عێراق و دروستبوونی گرژی لەنێو ھۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بەمەبەستی ھێورکردنەوەی رەوشەکە، جارێکی دیکە سەردانی عێراق دەکاتەوە.
به گوێرهی راگهیهندراوهكه، له كۆبوونهوهكهدا ئەمریکییەکان نیگەرانی خۆیان دەربڕیووە بەرامبەر ئەو رەوشە سیاسییەی ئێستا عێراق پێیدا تێدەپەڕێت.