له‌ مووسڵ و ته‌له‌عفه‌ر چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی داعش خاپوور كران

فه‌رمانده‌یی چالاكییه‌ هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق رایگه‌یاند، فڕۆكه‌ی ئێف 16ی عێراقی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا بنكه‌ی هه‌ڵدانی مووشه‌ك و باره‌گای حووسبه‌ و ناوه‌ندیی په‌یوه‌ندییه‌كانی رێكخراوی داعشی بۆردومان كردووه‌و جگه‌ له‌ خاپووركردنی ئه‌و شوێنانه‌، به‌ده‌یان چه‌كداری داعشیشی كوشتووه‌.

K24- ھەولێر:

فەرماندەی چالاكییە ھاوبەشەكانی سوپای عێراق لە سنوری مووسڵ و تەلەعفەر چەند مۆڵگەیەكی چەكدارانی داعشیان خاپووركراون.

فه‌رمانده‌یی چالاكییه‌ هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق رایگه‌یاند، فڕۆكه‌ی ئێف 16ی عێراقی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا بنكه‌ی هه‌ڵدانی مووشه‌ك و باره‌گای عوسبه‌ و ناوه‌ندیی په‌یوه‌ندییه‌كانی رێكخراوی داعشی بۆردومان كردووه‌و جگه‌ له‌ خاپووركردنی ئه‌و شوێنانه‌، به‌ده‌یان چه‌كداری داعشیشی كوشتووه‌.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانده‌ییه‌كه‌، هێرشه‌كه‌ ناو مووسڵ و ته‌له‌عفه‌ری گرتووه‌ته‌وه‌.

لە حوزەیرانی 2014 داعش شاری مووسڵی كۆنتڕۆڵكرد، تا ئێستا ئەو شارە لە ژێر كۆنتڕۆڵی ئەو رێكخراوەیە، سوپای عێراق نەیتوانیوە كۆنتڕۆڵیبكاتەوە، مووسڵ بە پێگەی بەھێزی چەكدارانی داعش ھەژمار دەكرێت و دووەم گەورە پارێزگای عێراقە لە رووی ژمارەی دانیشتوانەوە، زۆرینەی دانیشتوانی عەرەبی سونە موزھەبن.

سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی ئەو شارەی دەستپێكردووە، تا ئێستا یەك گوندی لە سنوری مووسڵ كۆنتڕۆڵكردووەتەوە.