ئالۆنسۆ: من ده‌زانم كێ نازناوی لالیگا ده‌باته‌وه
ناوه‌ڕاستكاره ئیسپانیاییه‌كه‌ی یانه‌ی بایرن میونشن له لێدوانێكدا باس له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌كات كه له قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنز لیگ به یه‌ك ده‌گه‌ن و ئاماژه به‌و یانه‌یه‌یش ده‌كات كه نازناوی لا لیگا ده‌باته‌وه.
ئالۆنسۆ، یاریزانی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری Goalـی ئینگلیزی‌دا بڵاو بۆته‌وه ده‌ڵێت: یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كه ئێستا خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا یه‌كسان كردۆته‌وه نازناوی لالیگا ده‌باته‌وه.
ئالۆنسۆ داوای له یاریزانانی یانه‌ی بایرن میونشن ده‌كات كه پێویسته خۆتان بسه‌لمێنن كه هه‌فته‌ی داهاتوو له چامپیۆنز لیگ رووبه‌ڕووی باشترین یانه‌ی ئیسپانیا ده‌بنه‌وه كه یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریده.