بەرھەمەكانی ئەپڵ لە چین بایكۆت دەكرێن

چین لەوە دەترسێت، ئەمریكا لە رێگەی بەرھەمەكانی ئەپڵ چاودێری بەرپرس و جموجۆڵە سیاسیی و ئابورییەكانی ئەو وڵاتە بكات.

K24 – ھەولێر:

دوای دانیشتن و وتووێژەكان لەسەر كردنەوەی ئامێرەكانی كۆمپانیای ئەپڵ لە لایەن ناوەندی لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی، ئێف بی ئای، بەرھەمەكانی ئەپڵ لە چین بایكۆت دەكرێن.

ئەم گۆڕانكارییە لەو كاتەدێت، كە پۆلیسی فیدراڵی مافی چوونە ژوورەوەی زانیاری و بەرنامەو وێنەكانی بەرھەمەكانی كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی بەدەست ھێنا.

چین لەوە دەترسێت، ئەمریكا لە رێگەی بەرھەمەكانی ئەپڵ چاودێری بەرپرس و جموجۆڵە سیاسیی و ئابورییەكانی ئەو وڵاتە بكات.

ھەرچەندە كە رێكەوتنەكەی ئێف بی ئای و سلیكن ڤاڵی، تەنھا ئەو بەرھەمانە دەگرێتەوە، كە گومانیان لەسەرە.

ئەم کۆمپانیایە لە یەکی نیسانی 1976 لە كالیفۆرنیا دامەزرا لە سی ساڵی یەکەم کۆمپانیای ئەپڵ بۆ كۆمپیوتەر دیاریکراو بوو ، بەڵام لە ساڵی 2007 وازی لەو ناوە ھێنا ئەوەش پاش ئەوە ھات کە کۆمپانیاکە کارەکانی فراوان کرد لە بواری ئەلکترۆنی ، لەگەڵ لاسایی کردنەوەی جۆرەکانی كۆمپیوتەری كەسی. ساڵی 2008 کۆمپانیای ئەپڵ توانی ناوبانگێکی باش پەیدا بکات لە رووی کوالێتی بەرھەمەکانیەوە ئەمەش بە ھۆی جوانی لە دیزاینەکەی و ئەو ریکلامانەی کە بۆ بەرھەمەکانی ئەیانکات.