بارى له‌ناكاویى له به‌غدا راده‌گه‌يه‌نرێت
K24 – به‌غدا:
فه‌رمانده‌ى پرۆسه‌كانى به‌غدا، بارى له‌ناكاوى له شارى به‌غداى پايته‌خت راگه‌ياند.
خۆپيشانده‌رانى سه‌ر به ره‌وتى سه‌در، هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر بيناى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران.
ده‌نگۆى ئه‌وه‌ش هه‌يه خۆپيشانده‌ران روويان له باڵه‌خانه‌كانى ديكه‌ى حكومه‌ت كردبێت له ناوچه‌ى سه‌وزدا.
ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌ران له ناو هۆڵه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران گيريان خواردووه.
نوێنه‌رانى لايه‌نه كوردييه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به سه‌لامه‌تى رزگاريان بووه و به گوێره‌ى زانيارى شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ته‌نيا ئارام محه‌ممه‌د جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ماوه‌ته‌وه.