ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌سه‌ر پشتی بایرن میونشن بۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ په‌ڕییه‌وه
له یارییه‌كی دراماتیكی و ئاگریندا، له یاریگه‌ی ئالیانز ئارینا، یانه‌ی بایرن میونشن له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنز لیگ میوانداریی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بووه، ئه‌گه‌رچی تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا یارییه‌كه‌ی برده‌وه، به خه‌ونه گه‌وره‌ی نه‌گه‌یشتن و ماڵئاواییان له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه كرد.
له خوله‌كی 31 چاڤی ئالۆنسۆ، ناوه‌ڕاستكاری ئیسپانی به لێدانێكی ڕاسته‌وخۆ گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد.
له خوله‌كی 34ـی گێمی یه‌كه‌م تۆماس موله‌ر، هێرشبه‌ری بایرن میونشن لێدانێكی سزای له‌ده‌ستدا.
له گێمی دووه‌م، یارییه‌كه گه‌رموگوڕی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی، له خوله‌كی 54 ئه‌نتوان گریزمان، هێرشبه‌ری فره‌نسایی ئاتڵێتیكۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
له خوله‌كی 74، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی یانه‌كه‌ی پێشخسته‌وه و گۆڵی دووه‌می بۆ باڤارییه‌كان تۆمار كرد.
له خوله‌كی 84 فێرناندۆ تۆرێس، به‌هه‌مان شێوه‌ی بایرن لێدانێكی سزای له‌ده‌ستدا. یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامی (2ـ 1) گۆڵ به‌سووی بایرن كۆتایی هات، به‌لآم ئه‌م ئه‌نجامه به‌س نه‌بوو تا یانه‌كه بگاته یاریی كۆتایی.