هه‌موو شتێك له باره‌ی یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ بزانه
دوای ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی دوو یانه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی یاریی فیناڵی چامپیۆنز لیگ بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016 ئاشكرا بوو كه جارێكی دیكه دوو یانه‌ی مه‌دریدی له‌خۆگرته‌وه.
ـ بۆ یه‌كه‌مینجاره له میژوودا دوو یانه‌ی شارێك 2 جار بگه‌نه فیناڵی چامپیۆنز لیگ، به‌وپێیه‌ی له 2014ـیش هه‌مان ئه‌م دوویانه له یاریی فیناڵ له شاری لشبۆنه‌ی پورتوگال به‌یه‌ك گه‌یشتن، ئه‌مساڵیش له 2016 جارێكی دیكه دێربی مه‌درید له فیناڵی چامپیۆنز لیگ به‌ڕێوه ده‌چێت و جارێكی دیكه هه‌مان ئه‌م دوویانه‌یه ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
ـ یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ چوارده‌مینجاره ده‌گاته یاریی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا و 10 جاریش بۆته پاڵه‌وان.
ـ ئه‌گه‌ر كریستیانۆ رۆناڵدۆ له به‌رانبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌شداریی یاریی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا بكات، ئه‌وا ده‌بێته چواره‌مین جار كه به‌شداریی فیناڵی چامپیۆنز لیگ بكات.
ـ ئه‌گه‌ر كریستیانۆ له یاریی فیناڵ گۆڵێك تۆمار بكات، ئه‌وا ده‌بێته یه‌كه‌م یاریزان له مێژووی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا كه له 3 یاریی كۆتاییدا گۆڵ تۆمار بكات.
ـ كریستیانۆ پێشتر له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له فیناڵی چامپیۆنز لیگ به‌یه‌ك گه‌یشتووه و گۆڵیشی تۆمار كردووه و نازناوه‌كه‌شی بۆ شه‌یتانه سووره‌كان بردۆته‌وه، له فیناڵی 2014ـیش گۆڵێكی تۆمار كردووه.
یاریی فیناڵی چامپیۆنز لیگی ئه‌م وه‌رزه له 28ـی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته رۆژی شه‌ممه له كات 21:45 خوله‌كی شه‌و له شاری میلانۆی ئیتاڵیا هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.