له‌ حه‌له‌ب 13 پاسدار كوژران

لە پێکدادانەکانی شارۆچکەی خان تومان لە پارێزگای حەلەبی سووریا 13 پاسدارى ئێرانى کوژراون و 21 پاسدارى ديكه‌ بریندار بوون.

K24 – هه‌ولێر:

لە پێکدادانەکانی شارۆچکەی خان تومان لە پارێزگای حەلەبی سووریا 13 پاسدارى ئێرانى کوژراون و 21 پاسدارى ديكه‌ بریندار بوون.

حوسێن عەلی رەزایی، گوتەبێژی سوپای کەربەلای سەر بە سوپای پاسدارانی پارێزگای مازەندەرانی ئێران بە ئاژانسی فارسی راگەیاندووە، لە شەڕ و پێکدادانەکانی پارێزگای حەلەبدا 13 پاسدار كوژراوون و 21 پاسدارى ديكه‌ بريندار بوون.

بە گوتەی رەزایی ناوی کوژراوەکان و کاتی بە خاک سپاردنیان دواتر بڵاو دەکرێتەوە.

دەگوترێ لە شەڕی خان توماندا لانی کەم 70 کەس کوژراون کە زۆربەیان ئەندامانی لەشکری فاتمييه‌كان بوون کە لەشکرێکی سەر بە سوپای پاسدارانەوە و لە چەکدارانی ئەفغانی پێکهاتووە.