راهێنه‌ری ڤالێنسیا: ئه‌گه‌ر ناوبژیوان نه‌بووایه، ریال مه‌درید نه‌یده‌برده‌وه
راهێنه‌ری یانه‌ی ڤالێنسیا، له پرێس كۆنفرانسێك، دوای یارییه‌كه‌ی دوێنێیان به‌رانبه‌ر یانه‌ی ریال مه‌درید، كه به ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رانبه‌ر 2 گۆڵ دۆڕان، رایگه‌یاند یانه‌ی ریال مه‌درید به پاڵپشتی ناوبژیوانی یارییه‌كه له ئه‌وانی بردۆته‌وه.
پاكۆ ئایستاران، راهێنه‌ری ته‌مه‌ن 53 ساڵه‌ی یانه‌ی ڤالێنسیا ده‌ڵێت: ستافی ناوبژیوانی یارییه‌كه باش نه‌بوون، ئه‌مه‌یش ده‌رگای سه‌ركه‌وتنی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید ئاسان كرد.
ئه‌م راهێنه‌ره ده‌شڵێت: ناوبژیوان (رۆدریگۆ مۆرینۆ)ـی به‌كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه، راسته ئه‌و هه‌ڵه‌ی كرد، به‌ڵام به هیچ جۆرێك شایسته‌ی ئه‌م سزادان و ده‌ركردنه نه‌بوو.
پاكۆ ئایستاران گوتیشی: به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی ناوبژیوان نه‌با، ریال مه‌درید نه‌یده‌توانی له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له ئێمه بباته‌وه، به‌لانی كه‌م ده‌بوو ئه‌نجامه‌كه به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتبا.
پاكۆ ئایستاران، وه‌رزی رابردوو یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری ڤالێنسیا بوو، یه‌كێكه له‌و راهێنه‌رانه‌ی ته‌مه‌نێكی زۆر وه‌ك یاریده‌ده‌ر له‌گه‌ڵ رافائێل بێنیتێز له لیڤه‌رپوول و پێشتریش راهێنه‌ری یانه‌ی ماكابی ئیسرائیلی بووه.