لەگەڵ دەستبەکاربوونی بایدن پێنوێنی دۆلار دابەزی

پێنوێنی دۆلار بۆ 90.26 خاڵ دابەزی
دۆلار
دۆلار

K24 - ھەولێر

دوای دەستبەکاربوونی جۆو بایدن وەک 46ـەمین سەرۆکی ئەمەریکا پێنوێنی دۆلار لە میانی مامەڵەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا، بە رێژەی 0.23% بۆ 90.26 خاڵ دابەزی.

دوای مەراسیمی سوێندخواردنی جۆو بایدن 46ـەمین سە رۆکی ئەمەریکا، پێنوێنی دۆلاری ئەمەریکی لە رۆژی چوارشەممەوە ئاراستەی دابەزینی وەرگرت و هۆکارەکەشی بۆ گەشبینییەکان بە بازاڕە داراییەکان دەگەڕێتەوە.

پێنوێنی دۆلار، کە پێوەری ئەدای شەش دراوە سەرەکییەکەی جیهانە لە دەستپێکی مامەڵەکانی رۆژی چوارشەممە لە 90.50 خاڵ بۆ 90.46 خاڵ کۆتایی بە مامەڵەکانی هێنا.

ئەمە لە کاتێکدایە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی ئەمەریکا بە گرتنەبەری رێوشوێنی ئاسایشی توندوتۆڵدا تێپەڕی و بۆ ئەوەی هیچ رووداوێکی نەخوازراو لە نزیک کۆنگرێس روونەدات.