گومانه‌كانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌

ڤیان سەبری: رێککەوتنی سیاسی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان هەبووە
سەرۆكایەتییەكانی عێراق
سەرۆكایەتییەكانی عێراق

K24 – ھەولێر:

پێشنیاز کراوە هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە یەک کاتدا ئەنجام بدرێن، بەشێک لەلایەنە سیاسیە شیعەکانیش کازمی تۆمەتبار دەکەن بە دواخستنی هەڵبژاردنەکان.

دواجار سێ سەرۆکایەتیەکە و کۆمیسیۆن وادەی هەڵبژاردنە پێشوەختیان دواخست و کۆمیسیۆنیش هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەراندووتەوە، كه ئامادەی زیاتریان پێويستە. بەشێک لە لایەنەکانیش پەنجەی تۆمەت بۆ کازمی رادەکێشن، کە به بڕيارى ئەو هەڵبژاردنی پێشوەختە دواخراوە.

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتی: رێککەوتنی سیاسی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان هەبووە. گوتیشی: پێشنیازکراوە هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا و ئەنجوومەنی نوێنەران پێکەوە ئەنجام بدرێن

دواخستنی هەڵبژاردنەکان بە دڵی هەموو لایەنە سیاسیەکان بوو بەهۆی ئەوەی چەند قەیرانێک وایکردووە شەقام لەلایەنە سیاسیەکان توڕە بێت بە تایبەت لە  کازمی  و موقتەدا سەدر. ئەم دواخستنەشیان بۆ ئەوەیە لەماوەی ئەم چەند مانگەدا کار بکەن بۆ ئاشتکردنەوەی خەڵک.

ھیوا مەجید، مامۆستای زانستە سیاسییەکان گوتی: لایەنەکان بە تایبەت کازمی و سەدر بۆ خۆئامادەکردنی زیاتر هەڵبژاردنەکانیان دواخستووە، تا لیست ئامادە بکات و چەند کارێک بکات بۆ رازیکردنی خەڵک.

بەپيێ ئەو وادەیەى کۆمیسیۆن داوایکردوە رۆژی 10/10/2021 هەڵبژاردنە پێشوەختەکە بۆ پەرلەمان ئەنجام بدرێت، دواخستنی ئەم هەڵبژاردنە لەبەرژەوەندی لایەنە سیاسیەکانە بە زیانیش بۆ هاووڵاتیان سەیر دەکرێت، هاوپەیمانی فەتیحیش، مستەفا کازمی تۆمەتبار دەکات بە دواخستنی هەڵبژاردنەکان.