حه‌شدی شه‌عبی مووچه به په‌كه‌كه ده‌دات
K24 – ھەولێر:
بوونی په‌كه‌كه دیسان ده‌بێته‌وه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال و به‌رده‌وام هۆی ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه.
به گوته‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه له شنگال، (400) چه‌كداری په‌كه‌كه وه‌ك ده‌ستپێك مووچه له حه‌شدی شه‌عبی وه‌رده‌گرن و به فه‌رمی چوونه‌ته ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، له‌كاتێكدا هێزی پێشمه‌رگه به‌شێكە له سیسته‌می به‌رگری عێراق و شایسته داراییه‌كانیان له لایه‌ن به‌غداوه خه‌رج ناكرێت.
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، حه‌شدی شه‌عبی، مانگانه یه‌ك ملیۆن دینار بۆ هه‌ر چه‌كدارێكی په‌كه‌كه خه‌رج ده‌كات، به‌ڵام په‌كه‌كه ته‌نیا (400) هه‌زار دینار ده‌دات به ئه‌ندامه‌كانی و (600) هه‌زاری دیكه‌ش بۆ حزب و لایه‌نه‌كانی خۆی ده‌بات.