مێسی یەکەم هەنگاوی بۆ چوونی بۆ ریزەکانی پاریس هاویشت
بەرنامەی ئێلچێرێنجیتۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، مێسی و ئەندامانی خێزانەکەی دەستیان بە کۆرسی فێربوونی زمانی فەرەنسی کردووە، ئەمەش وەکو یەکەم هەنگاو بۆ چوونی بۆ ریزەکانی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی هەژمار دەکرێت، بەرنامە ئیسپانییەکە رایگەیاندووە ئێستا مێسی و ئەندامانی خێزانەکەی خەریکی خوێندنی زمانی فەرەنسین و ئەمەش وەکو ئاماژەیەکە بۆ یەکلابوونەوەی چارەنووسی مێسی کە لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لیۆ لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت و تاکو ئێستاش لیۆ هیچ گفتوگۆیەکی لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نەکردووە.
پێشتر میدیاکانی فەرەنسا رایانگەیاندبوو بەرپرسانی اریس دەیانەوێت مێسی و نێیمار جارێکی دیکە بەیەکەوە کۆبکەنەوە و پێشتریش نێیمار دانی بەوەدانا بوو حەز دەکات بەیەکەوە لەگەڵ مێسی یاریی بکەن.
لیۆنێل مێسی ماوه‌ی 20 ساڵه له ریزه‌كانی بارسێلۆنا یاری ده‌كات، له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ته‌مه‌نی ده‌بێته 34 ساڵ و گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی دێت و ئاماده نییه چیتر له بارسا به‌رده‌وام بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه 6 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی تایبه‌ت به باشترین یاریزانی جیهان بردووه‌ته‌وه، له كۆی 753 یاری، 648 گۆڵ و 284 ئاسیستی كردووه، 4 ناسناوی چامپیۆنزلیگ، 10 ناسناوی لالیگا و 6 ناسناوی جامی شای به‌ده‌ستهێناوه.