په‌كین مه‌شقی سه‌ربازی له ده‌ریای باشووری چین ئه‌نجام ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه په‌كین نیگه‌رانییه‌كانی خۆی له باره‌ی كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مه‌ریكا له ئاوه‌كانی ده‌ربڕی، حكومه‌تی چین ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (26ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) رایگه‌یاند، مه‌شقی سه‌ربازی له ده‌ریای باشووری چین ئه‌نجام ده‌دات.
ئیداره‌ی سه‌لامه‌تی ده‌ریاوانی چین له یاداشتێكدا روونیكرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی مه‌شقی سه‌ربازی، له (27-37)ی ئه‌م مانگه، به‌نیازی هاتنه ناو ئاوی كه‌نداوی "تونكین"ن، به‌ره‌و رۆژئاوا بۆ دوورگه‌ی "لیچۆ" له باشووری چین، به‌ڵام له یاداشته‌كه‌دا روونكرنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر قه‌باره‌ی مه‌شقه سه‌ربازییه‌كه نه‌دراوه.
سوپای ئه‌مه‌ریكا، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری "تیۆدۆر رۆزفێڵت" چوونه‌ته ده‌ریای باشووری چین، بۆ پشتیوانی "ئازادی ده‌ریاوانی"، كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی واشنتن، گرژییه‌كانی نێوان چین و تایوان قوڵتر ده‌كاته‌وه.
ده‌ریای باشووری چین، كێشه‌ی بۆ چین درووستكردووه و گرژییه‌كانی نێوان په‌كین و واشنتنی زیاتر كردووه، سووپای ئه‌مه‌ریكا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا چالاكییه‌كانی له‌و ناوچه‌یه‌دا زۆرتر كردووه، كه چین داوای سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، به‌رامبه‌ر به وڵاته‌كانی ڤێتام، مالیزیا، فلیپین، برونای و تایوانن، كه ئه‌مه‌ریكا پشتوانییان ده‌كات.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
د.ی