ئه‌مه‌ریكا به هه‌نگاوه‌كانی چین توڕه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سوپای ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (24ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری "تیۆدۆر رۆزفێڵت" چوونه‌ته ده‌ریای باشووری چین، بۆ پشتیوانی "ئازادی ده‌ریاوانی"، كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی واشنتن، گرژییه‌كانی نێوان چین و تایوان قوڵتر ده‌كاته‌وه.
فه‌رمانده‌یی ناوچه‌ی زه‌ریای هیندی و هادی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ژماره‌یه‌ك كه‌شتی هێرشكار چوونه‌ته ده‌ریای باشووری چین، كه هه‌مان رۆژ تایوان رایگه‌یاند، فڕۆكه‌ی جه‌نگی چین، له نزیك دوورگه‌ی "براتاس" سووڕاونه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ژماره‌یه‌ك كه‌شتی ئه‌مه‌ریكی له رێڕه‌وه ئاوییه‌كانی ده‌ریای باشووری چین تێپه‌ڕیون، كه چین داوای كردووه، سه‌روه‌ری له به‌شێكی ئه‌و ئاوه بپارێزرێت، "بۆئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری ئازادی ده‌ریاوانی به‌شێوه‌ی هاوبه‌ش، پشتیوانی ئه‌منی ده‌ریاكه بكات".
ئه‌م گرژییانه دوای چه‌ند رۆژێك له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی "جۆ بایدن" سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا درووست بوو.
ئه‌نتۆنی بلینكن، كاندیدی بایدن بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، له‌كاتی په‌سندكردنی به‌رنامه وه‌زارییه‌كه‌ی له ئه‌نجومه‌نی پیران، گوتی: "گومانی تێدا نییه، چین مه‌ترسیدارترین كێشه‌یه به‌رامبه‌ر به ئه‌مه‌ریكا"، به‌راورد به وڵاتانی دیكه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به موشه‌كه‌كانی "بانكر هیل" و هه‌ردوو چه‌كی له‌ناوبه‌ری "راسل" و "جۆن ڤین" له ده‌ریا رێده‌كات و چینی توڕه كردووه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
د.ی