كاره‌با له وزه‌ی خۆر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت

K24 - هه‌ولێر:
بۆ یەکەمجار و لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی، کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت (200) کیلۆوات کارەبا لە وزەی خۆر بەرھەم دەھێنێت، لەپێناو بوژاندنەوەی پیشەسازی و وزەی ناوخۆ بۆ پشتیوانیکردنی کەرتی حوکمی، بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانیش رایگه‌یاند، جێبەجێکردنی ئەم جۆرە پڕۆژانە بۆ زیادکردنی بڕی بەرھەمھێنانی کارەبا لە ستراتیژی کارەکانی وەزارەتی کارەبا و کابینەی نۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە.
لە شاره‌دێی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت لە رێگەی وزەی خۆرەوە (200) کیلۆوات کارەبا بەرھەم دەھێنێت، ئەم پڕۆژەیەش لە کاتێکدایە، کە وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پلانیدایە لەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، وێستگەی تایبەت بە بەرھەمھێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە دروست بکات، ئەمەش بە مەبەستی زیاترکردنی بڕی بەرھەمھێنانی کارەبا، پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ھەر پڕۆژەیەک لە وەبەرھێنانەوە یان لە پیشەسازیەوە بێت، کردویانە به مه‌رج، پێویستە بەشێک لەو وزەیەی جێبەجێدەکات، لە رێگەی وزەی خۆرەوە بێت.
ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی گوتی: "ئه‌مه واده‌كات فشار له‌سه‌ر كاره‌بای نیشتمانی كه‌م بكرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌مان له به‌رهه‌مهێنان نییه، به‌ڵكو له به‌كارهێنانه، بۆیه بوونی پڕۆژه‌ی وا ده‌بێته رێچكه‌یه‌ك خه‌ڵك هان بدات، ئه‌و جۆره وزانه به‌كاربهێنن".
وەزارەتی کارەبا لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی كوردستان، لە پلانیدایە لە سەرجەم پارێزگاکان وێستگەی تایبەت بە بەرھەمھێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە دروست بکات، سالار حسامەدین، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی روونیكرده‌وه، دروستکردنی ئەم جۆرە پڕۆژانە، یەکێکە لە پلانەکانی وەزارەتەکەیان.
گوتیشی: "ئه‌مه له ستراتیژییه‌تی وه‌زاره‌تی كاره‌بایه، حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری داوه، (3) وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له رێگه‌ی خۆره‌وه له هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك، كه هه‌ریه‌كه‌یان به بڕی (25) مێگاوات، سه‌رجه‌میان بڕی (75) مێگاوات به‌رهه‌مبهێنێت، ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌كه‌می حكومه‌ته و له‌داهاتوودا هه‌نگاوی دیكه‌ش ده‌بێت".
لە ماوەی رابردوودا، کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ھەوڵێکی بۆ زیادکردنی بڕی بەرھەمھێنانی کارەبا داوە، لەپێناو زیادکردنی بڕی پێدانی کاتەکانی کارەبای نیشتیمانی بە ھاووڵاتیان، بۆیە ھەموو ھەوڵێکی حکومەت و وەزارەتی کارەبا ئەوەیە، لە رێگەی چەندین پڕۆژەی ستراتیژییەوە ئەو پلانە جێبەجێ بکات.
د.ی