چاودێرێكى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان پشتيوانى له رووحانى ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
چاودێرى تایبەت بە مافی مرۆڤی سه‌ر به رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی دەنگەکانی پاڵێوراوێکی ئیسفەهان هاتە دەنگ.
چاودێرى تایبەت بە مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەحمەد شەهید، هەڵوەشاندنەوەی دەنگەکانی پاڵوێراوێکی ئیسفەهان بۆ ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئێران بە ناڕەوا دەزانێت.
ناوبراو ئه‌مڕۆ چوارشەممە، بە دەنگی ئەمریکای گوت: لەو کێشەیەدا کە بە هۆی هەڵوەشاندنەوەی دەنگەکانی مینۆ خالقی هەڵبژێردراوی بازنەی ئیسفەهان بۆ نوێنەرایەتیی ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران، کەوتووەتە نێوان سەرۆک کۆمار و ئەنجومەنی چاودێری، راستييه‌كان لاى حەسەن رووحانییە.
ئەحمەد شەهید گوتيشی: هەرچەند ئاگاداری وردەکارییەکانی ئەو دۆسییە نییم، بەڵام بەپێی یاساکانی كۆمارى ئيسلامى ئێران، ئەنجومەنی چاودێری تەنیا مافی چاودێریکردنی بەر لە هەڵبژاردنەکانی هەیە و ناتوانێت رێگرى له چوونی هەڵبژێرداروی خەڵک بۆ ئه‌نجوومه‌نى شوورا بگرێت.
مینۆ خالقی، هەڵبژێردراوی سێهەمی بازنەی ئیسفەهان بۆ ئه‌نجوومه‌نى شووراى کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای ئەوەی دەنگی تەواوی هێنایەوە، لە لایەن ئەنجومەنی چاودێریی دەستوورەوە رێگه‌ى بوون به ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى شووراى لێگیراوە.