خاوه‌نی داهێنانی جیهانیی دڵی ده‌ستكرد: داهێنانه‌كه‌م ژیانی ملیۆنان كه‌س له مردن رزگار ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
دكتۆر ئازاد نه‌جاڕ، ئه‌و پزیشكه كورده‌ی جیهان چاوه‌ڕوانی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی داهێنانه‌كه‌ی ده‌كات، له ستۆدیۆی "ژووری هه‌واڵی كوردستان24" رایگه‌یاند، له ناو كورددا زۆر داهێنه‌ر هه‌ن و كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن شارستانییه‌ته و یه‌كه‌م دۆزه‌ره‌وه‌ی كشتوكاڵ له سه‌ر زه‌مینی كوردستان بووه. له باره‌ی پڕۆژه‌كه‌یه‌وه گوتیشی: به‌رده‌وامم له هه‌وڵه‌كانم و هیوادارم له زانكۆكانی كوردستانیش بایه‌خ به پرسی توێژینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به دڵ بدرێت.
ئه‌و داهێنه‌ره كورده، ئه‌مڕۆ له لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا و له نزیكه‌وه باسوخواسی به‌ره‌وپێشچوونی پڕۆژه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت خسته‌ڕوو.
له باره‌ی پڕۆژه‌كه‌یه‌وه، د. ئازاد گوتی: كاتێك دڵ نه‌خۆش ده‌كه‌وێت و هیچ چاره‌سه‌رێكی نامێنێت، پێویستی به گۆڕین ده‌بێت. دڵی ده‌ستكرد، له جێگه‌ی دڵی كه‌سه‌كه داده‌نرێت.
گوتیشی: ئه‌و دڵه‌ی درووستم كردووه، وه‌كو دڵی سرووشتییه و له‌سه‌ر گیانله‌به‌ران تاقیكراوه‌ته‌وه و قه‌باره‌كه‌ی كه‌مێك له دڵی ئاسایی مرۆڤ گه‌وره‌تره، به‌ڵام به گشتی ده‌توانرێت بۆ مرۆڤ به‌كاربهێنرێت، چونكه له كاتی نه‌خۆشی دڵدا، دڵی مرۆڤ سێ تا چوار ئه‌وه‌نده له دڵی ئاسایی گه‌وره‌تر ده‌بێت.
روونیشیكرده‌وه، داهێنانه‌كه‌ی له زانكۆكانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر مرۆڤی مردوو تاقیكراوه‌ته‌وه.
ئاشكراشیكرد، به‌رده‌وامه له داهێنان و تا ئێستا (34)، داهێنان به‌ناوییه‌وه تۆمار كراوون.
ئه‌و پزیشكه كورده، بۆ یەکەمین جار دڵێکی دەستکردی هێناوەتە بەرهەم کە بووەتە جێگای بایەخی حکومەتی سویدی و خەڵکی ئەو وڵاتە و نێوەندە زانستی و پزیشکییەکان، کە لە هەمانکاتدا خاوەنی بیرۆکە و دروستکردنی ئامێری نازووریشە کە ئێستا لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپاییدا بەکاردەهێنرێت.
وه‌ك خۆی باسیكرد، تا ئێستا دوو جار پادشای سوید میوانداری كردووه و ئاماده‌ی خوانی بووه و سه‌رۆك وه‌زیرانی سویدیش سه‌ردانی كردووه.
له ناوه‌ڕاستی دیسه‌مبه‌ری (2016)دا، سەرۆک وەزیرانی سوید بۆ بەسەرکردنەوەی پرۆژەی پەرەپێدانی (دڵی دەستکرد) چووەتە سەنتەری (رۆکفۆرد) کە دکتۆر ئازاد نەجاڕ و هاوکارانی کاری تێدا دەکەن، وێنەی لەگەڵ دکتۆر ئازاد نەجاڕ و ژمارەیەک پزیشک و شارەزادا گرتووە و سەرۆک وەزیرانی سوید لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەکەی بڵاوکردووەتەوە و نوسیوویەتی"لای دکتۆر ئازاد و داهێنەرەکانی سەنتەری رۆکفۆرد بووم کە سەرقاڵی پەرەپێدانی پرۆژەی دڵی دەستکردن".
رۆژی (14ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2016)، سایتی كوردستان24، راپۆرتێكی وردی له باره‌ی داهێنانه زانستییه‌كه‌ی ئه‌و پزیشكه بڵاوكرده‌وه و له‌و میانه‌یه‌دا، دكتۆر ئازاد، لەبارەی بنەماڵەکەی گووتی: "من لە خێزانێکی کوردپەروەر گەورە بووم و باوکم کەسایەتییەکی سیاسی بووە و لە ریزەکانی حزبی هیوا و دواتر پارتی دیموکراتی کوردستان کاریکردووە و بەردەوام هانیداوین کە دەست بە زمان و کلتووری نەتەوەیی خۆمانەوە بگرین".
ئه‌وه‌شی گوتبوو: گوتیشی: "باوکم ناوی ئیبراهیم نەجاڕە و جگە لەوەی ماوەیەک پارێزەر بووە، دکتۆرای لە زمانی کوردی‌دا هەیە و تا ئێستا 7 کتێبی لەسەر زمان نووسیووە. "
ئه‌و كات له وته‌كانیدا بۆ سایتی كوردستان24، دكتۆر ئازاد، ئاماژەی بەوەکرد کە ئاگاداری سیستەمی تەندروستی هەرێمی کوردستان و عێراقە بە گشتی، کە زۆر کۆنە هی ساڵانی بیستەکانە. گوتیشی: "بۆیە هەمیشە دڵم لای کوردستانی خۆمە و ئەگەر داوام لێبکرێت هەردەم ئامادەی هاتنەوەم کە هەموو شاره‌زایی خۆم بخەمە خزمەتی خەڵکی کوردستان و بەردەوامیش لە رێگەی میدیاکان و کوردستان24 وە ئاگاداری هەواڵەکانی کوردستانم".
د.ئازاد نەجار خەڵکی باشووری کوردستانە و پسپۆڕی (urology) یە و خاوەنی پڕۆژەی دروستکردنی دڵی دەستکردە. لە ئەگەری پەرەپێدانیدا، ژیانی دەیان هەزار کەس لە جیهان رزگار دەکات و ئومێدی ژیانیان بۆ دەگێڕێتەوە. ئەو پزیشکە کورده پێشتر دڵە دەستکردەکەی لەسەر دەیان گیانلەبەر تاقیکردووەتەوە و سەرکەوتوو بووە و تاوەکو ئێستا لە ژیاندان.
د.ئازاد نەجاڕ وەک داهێنەرێکی کورد و سوێدی دەناسرێت و ماوەی زیاتر لە (20) ساڵە لەو پرۆژەیەدا کار دەکات، حکومەتی سویدی و چەندین کۆمپانیا پاڵپشتی لە پرۆژەکەی دەکەن و سویدییەکان شانازی بەو پزیشکە کوردەوە دەکەن.
پرۆفایلی د. ئازاد نه‌جاڕ
* لە دایکبووی ساڵی (1968)ـی شاری بەغدایە. لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری زاخۆی باشووری کوردستانە.
* لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق گەورە بووە.
* ساڵی (1992) کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی مووسڵ تەواو کردووە.
* لە ساڵی (1995)چووەتە سوید. تا ئێستا لەوێ دەژی.
* یەکێکە لە دامەزرێنەران و بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەیەکی گرنگی نەخۆشییەکانی دڵ لە شاری(ڤیسترۆس) لە سوید.
* یەکێکە لە پزیشکە ناسراوەکانی سوید و چەندین جار میدیاکانی ئەو وڵاتە لەبارەی شارەزایی و تواناکانییەوە نوسیوویانە .
به‌سته‌ری راپۆرتێكی پێشووی كوردستان24 له باره‌ی داهێنانه‌كه‌ی د. ئازاد نه‌جاڕ