دووجار لەسێدارەدان.. دادگا سزای ئەو ژنەی دا، کە هەردوو منداڵەکەی خۆی کوشتن

ڤیدیۆی ساتی هەڵدانەخوارەوەی منداڵەکانی لەسەر پردێک، تۆقێنەر بوو
ژنەکە دوای دەستگیرکردنی، لەگەڵ وێنەی هەردوو منداڵی
ژنەکە دوای دەستگیرکردنی، لەگەڵ وێنەی هەردوو منداڵی

K24 - بەغدا

دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغدای پایتەختی عێراق ئەمڕۆ سزای دووجار لەسێدارەدانی بۆ ژنێک دەرکرد، کە دوو منداڵەکەی خۆی لە مانگی ئۆکتۆبەری رابردوو لەسەر پردێک هەڵدانە نێو رووباری دیجلە.

لە 19ـی ئۆکتۆبەری رابردوو، خەڵکی عێراق بە بینینی ڤیدیۆیەک تووشی شۆک بوون، ڤیدیۆکە لەڕێگەی کامێرای چاودێری تۆمارکراوە و تۆقێنەرە، تێیدا ژنێک لەسەر پردێک دەردەکەوێت، کە دوو منداڵ هەڵدەداتە نێو رووباری دیجلە و دەیانکوژێت، دواتر دەرکەوت ژنەکە دایکی هەردوو منداڵەکەیە.

میدیا عێراقییەکان ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 18ـی شوبات/فێبرایەرـی 2021) لە زاری سەرچاوەیەکی دادوەرییەوە هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە، کە ئەو ژنە ئەمڕۆ دوو فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە.

منداڵەکان خوشک و برا بوون، ناویان مەعسومە (تەمەن یەک ساڵ و نیو) و کوڕەکەش ناوی حور بوو، کە تەمەنی دوو ساڵ و نیو بوو.

باپیری منداڵەکان کاتێک هێشتا تەرمی منداڵەکان لەنێو رووباری دیجلە نەدۆزرابوونەوە، قسەی بۆ کەناڵی ئاسمانیی فورات کردبوو و گوتبووی کوڕ و بووکەکەی هەریەکەیان لەدایکبووی ساڵی 1999ـن. گوتیشی "ئەو ژنە خیانەتی لە کوڕەکەم کرد، وێنەی لەگەڵ خۆشەویستەکەی بڵاوبووەوە و کوڕەکەشم تەڵاقی دا و دایەوە دەست کەسوکاری".

تەواوی چیرۆکی ئەو ژنە لەزاری خەزووریییەوە:
چیرۆکی ئەو ژنەی دوو منداڵەکەی لەسەر پردێکی بەغدا فڕێدانە خوارەوە

 

ڤیدیۆی ساتی هەڵدانەخوارەوەی منداڵەکان لەلایەن دایکیانەوە: