زاخۆ له دوای رۆیشتنی ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح یه‌كه‌مین یاری له خولی نایابی عێراق ده‌كات
یانه‌ی زاخۆ له خولی نایابی عێراق سبه‌ی سێشه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته میوانی یانه‌ی كه‌رخ، یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر(02:00)ـی دوای نیوه‌ڕۆ له یاریگه‌ی ئه‌حمه‌د رازی له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه ده‌بێته یه‌كه‌م یاریی زاخۆ له دوای رۆیشتنی ئه‌حمه‌د سه‌ڵاحی راهێنه‌ریان، كه به‌هۆی كێشه دارایه‌كانی تیپه‌كه ده‌ستی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه كێشایه‌وه، له شوینی ئه‌و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی هه‌یسه‌م موتعه‌ب راهێنه‌رایه‌تی زاخۆ ده‌كات.
زاخۆ له قۆناخی یه‌كه‌می خوله‌كه به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وت و شكستی به یانه گه‌وره‌كانی زه‌وڕا و قوه‌ی جه‌وییه هێنا و له‌گه‌ڵ یانه‌ی شوڕته‌ش یه‌كسانبوو، به‌ڵام له قۆناخی دووه‌م ئه‌ركی زاخۆ قوڕستر ده‌بێت، یانه‌ی زاخۆ بۆ ئه‌م یارییه‌ش له تواناكانی یاریزان لیماوی به‌رگریكاری به‌ڕازیلی بیبه‌ش ده‌بێت.
زاخۆ له قناخی یه‌كه‌م له كۆی 19 یاریی 6 بردنه‌وه و 11 یه‌كسان و 2 دۆڕانی هه‌بوو، یانه‌كه‌ی خاپور 17 گۆڵی كردووه و 13 گۆڵی لێ تۆماركراوه، 29 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه، له خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌دێت.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی كه‌رخ، له كۆی 19 یاریی رابردووی 6 برنه‌وه‌ی هه‌یه و 4 یه‌كسانبوونی هه‌یه و 9 جاریش تامی شكستی كردووه، یانه‌ی كه‌رخ 15 گۆڵی كردووه 18 گۆڵی لێ تۆماركراوه، 22 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه و له خانه‌ی یازده‌یه‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی عێراقی دێت.
له كۆی 8 یاریی ڕابردووی نێوان زاخۆ و كه‌رخ، كه ڕووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌ته‌وه، زاخۆ له 3 یاریی براوه بووه و له یارییه‌كیش دووڕاوه و 4 یاریش به به‌رامبه‌ربوون كۆتایی هاتووه.