سه‌رجه‌م بڕیاره‌كان له باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كان راگه‌یاندرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بڕیاریدا هه‌فته‌ی داهاتوو خوله‌كانی تۆپی پێ ده‌ست پێ بكاته‌وه و یارییه‌كانیش به‌بێ هانده‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 24 شووباتی 2021، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كان كۆبووه‌وه، له دوای 4 كاتژمێر گفتووگۆی نێوان ئه‌ندامانه‌كان، دواجار سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی فیدراسیۆنه‌كه له كۆبوونه‌وه‌كه هاته ده‌ره‌وه و كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كانی بۆ میدیاكان راگه‌یاند.
بڕیاردرا یاری نێوان هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و سه‌یدسادق له خولی پله‌یه‌كی كوردستان رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 2:45 خوله‌ك له یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی له پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌رێوه‌بچێت یارییه‌كه له نیوه‌ی دووه‌م له هه‌مان ئه‌وكاته ده‌ستپێده‌كاته‌وه كه ناوبژیوان لێدانی پێناڵتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌یدسادق هه‌ژمار كرد بوو.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه بڕیاردرا رۆژی سێشه‌ممه یارییه‌كانی خولی پله‌یه‌كی كوردستان ده‌ست پێ بكاته‌وه و له رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌فین كانه‌بی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له‌ژێر راسپارده‌ی لێژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م خوله‌كان به‌بێ هانده‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چن.
كانه‌بی ده‌شڵێت: بڕیارماندا پێداچوونه‌وه به ژماره و ناوی سه‌رپه‌رشتیارانی خوله‌كان بكه‌ینه‌وه و له هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌رگای فیدراسیۆنه‌كه‌مان له‌به‌رده‌م یاریزانان و وه‌رزشكارانی پێشوو و قوتابیانی ده‌رچووی زانكۆیه‌كانی وه‌رزشی ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ناوی خۆیان وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كان تۆمار بكه‌ن.