رووسیا: ھێرشەكەی ئەمریكا لە سووریا نایاساییە
K24 - هەولێر
رووسیا هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا، بۆ سەر گرووپە چەکدارە عێراقییەکانی لایەنگری ئێران لە سووریا، بە نایاسایی پێناسە دەکات. سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیاش ئەمڕۆ رایگەیاند "چەند خولەکێک پێش هێرشەکەی لە سووریا، ئەمەریکا ئێمەی لەو هێرشە ئاگادارکردووەتەوە".
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا ئەمڕۆ (هەینی، 26ـی شوبات/فێبرایەرـی 2021) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ئەفغانییەکەی گوتی "پێش چوار بۆ پێنج خولەک، سوپای ئیمە ئاگادارکراوەتەوە، ئەگەر قسەش لەبارەی بابەتی تێکهەڵنەچوون بکەن وەک چۆن لە پەیوەندیی سەربازانی رووس و ئەمەریکا هەیە، ئەوە ئەو هۆشیاریدانە هیچ ناگەیەنێت، کە بەڕاستی هێرشەکەی ئەنجامدا".
رووسیا ئیدانەی هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمەریکای کرد بۆ سەر سووریا و داوای کرد، واشنتن رێز لە سەروەریی کۆماری سووریا بگرێت.
ڤلادمێر جەبارۆڤ، جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری نێودەوڵەتی لە ئەنجوومەنی فیدراڵی رووسیا رایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا، بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق لە سووریا، نایاساییە و، دیمەشق دەتوانێت سکاڵا لە ئەنجوومەنی ئاسایش تۆماربکات و داوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بکات.
جەبارۆڤ گوتیشی سوپای سووریا، سیستەمی دژە مووشەکی ئێس 300ـی هەیە و پێویستە ئەمریکا، لە ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانییەکان زۆر هۆشیاربێت.
شەوی رابردوو، لە بۆردوومانێکی ئاسمانی، هێزەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ناوچەیەکی سنووریی سووریا لەگەڵ عێراق، 17 چەکداری میلیشیاکانی کەتائیبی حزبوڵڵا و سەیدولشوهەدا کوژران.
وەزیری بەرگری ئەمریکا جەختیدەکاتەوە؛ ئەو شوێنەی لە سووریا بۆردوومان کراوە، لەلایەن میلیشیاکانەوە بەکاردەهێندرا.
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە دوای بۆردوومانەکەی سووریا رایگەیاند "هێرشە ئاسمانییەکەی سەر میلیشیاکان لە سووریا جەختکردنەوەیە بۆ قسەی پێشوومان کە رامانگەیاندبوو؛ لە کاتێکی گونجاودا وەڵامی هێرشەکان دەدەینەوە".
ئۆستن دووپاتیدەکاتەوە؛ ئەو شوێنەی بۆردوومان کراوە لەلایەن ئەو میلیشیانە و بەکارهێندراوە کە بەرپرسن لە هێرشەکانی ئەم دواییەی عێراق.
رۆژی 15ی شوبات/ فێبرایهری 2021، هێرشێكی مووشهكی كرایه سهر ههولێر و بنكهی هێزه بیانییهكان له فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی ههولێر، له ئاكامدا كارمهندێكی گرێبهستی ئهمهریكا كوژرا و ژمارهیهكی دیكه بریندار بوون. دواتر هێرشكرایه سهر بنكهی هێزه ئهمهریكاییهكان له باكووری بهغدا و كارمهندێكی ئهو هێزانه بریندار بوو.
رۆژی دووشهممهی رابردووش، هێرشێكی مووشهكی كرایه سهر ناوچهی سهوز و چهند گوله تۆپێك ئاراستهی باڵیۆزخانهی ئهمهریكا له بهغدا كران. له وهڵامی ئهو هێرشانهدا، دوێنێ فڕۆكهكانی ئهمهریكا ژمارهیهك پێگهی گرووپه چهكدارهكانیان له ناوچهكانی نێوان سووریا و عێراق بۆردوومان كرد.