ئه‌ڵمانیا له ئۆپڵ و فیات به گومانه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا گومانی له ئۆتۆمبێله‌كمانی هه‌ردوو كۆمپانیای دورستكەری ئۆتۆمبێڵی ئۆپڵی ئه‌ڵمانی فیئاتی ئیتاڵی هه‌یه و به‌و هۆیه‌شه‌وه نوێنه‌رانی هه‌ردوو كۆمپانیا بانگهێشتی لێكۆلینه‌وه كراون.
به گوێره‌ی زانیارییه رۆژنامه‌وانیه‌كان گومانی ئه‌وه ده‌كرێت كه هاوشێوه‌ی ڤۆڵكس واگن، هه‌ردوو كۆمپانیای فیئات و ئۆپڵ كه‌م و كوڕییان هه‌بووبێت له تۆماركردنی ئاستی ده‌ردانی گازه پیسكه‌ره‌كان.
ئه‌لیكسه‌نده‌ر دۆبرینت، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی ئه‌لمانیا گوتی: "داوام له دامه‌زراوه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل كردوه كه جارێكی دیكه پێوانه‌سازی بۆ ده‌ردانی گازه پیسكه‌ره‌كانی ئۆتۆمبێله‌كانی ئۆپڵ بكرێت، لێكؤڵینه‌وه‌كان به‌وه ده‌ستپێده‌كات كه داوامان له نوینه‌رانی هه‌ردوو كۆمپانیای فیات و ئۆپڵ كردوه كه بێنه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه، ئۆپڵ ئاماده ده‌بێت و چاوه‌ریی فیاتین".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هێشتا وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا دووچاری چه‌ندین ره‌خنه‌ی توند بۆته‌وه به‌وه‌ی وه‌كو پێویست بابه‌تی ده‌ردانی گازه پیسكه‌ره‌كانی كۆنترۆڵ نه‌كردو‌وه.
جورجین رێچ، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌ی ژینگه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: "به روونی دیاره كه سیاسیه‌كانی ئه‌ڵمانیا ماوه‌ی چه‌ند ساڵه ده‌زانن چی له پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل ده‌گوزه‌رێت به‌لام رێگه‌یان به كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل دا تاوه‌كو لێكدانه‌وه و پاساو بۆ كاره‌كانیان بێننه‌وه، كۆمپانیایه‌ك بتوانێت له ئه‌وروپا گزی بكات له ئه‌مه‌ریكاش ده‌یكات".
ده‌ردانی گازه پیسكه‌ره‌كان بۆته دووكه‌لێكی ره‌ش له بازاری ئۆتۆمبێل و له یه‌خه‌ی پیشه‌سازی ئه‌ڵمانی نابیته‌وه، ئه‌وه‌تا هیشتا ئاكامه خراپه‌كانی ئابڕوچوونه‌كه‌ی ڤۆڵكس واگن به‌كۆتا نه‌هاتوون، كه‌چی پێده‌چێت ئۆپڵ و فیئاتیش نۆره‌ی ئابڕوبووچونیكی نوییان گرتبێت.