عەلوەی سلێمانی دەکرێتەوە

بەھۆی مەترسی لەسەر گیانی شوفێری بارھەڵگرەكان داخرابوو
دیمەنێكی عەلوەی سلێمانی
دیمەنێكی عەلوەی سلێمانی

K24 - سلێمانی

قایمقامی سلێمانی بەڵێنێ بە شوفێری بارھەڵگرەكانی عەلوە داوە كە كێشەیان لەگەڵ بارھەڵگرانی دەروازەی باشماخ چارەسەر بكەن و لە رووی ئەمنییەوە پارێزراو بن، ئەوانیش لەسەر ئەو بەڵێنە بڕیاریانداوە عەلوە بكەنەوە.

ئەمڕۆ لیژنەی سەندیکای عەلوە لەگەڵ قایمقامی سلێمانی کۆبوونەتەوە، پاش کۆبوونەوەکە قایمقامی سلێمانی بەڵێنی بە شۆفێری بارھەڵگرەکانی عەلوە داوە کە کێشەکەیان لەگەڵ شۆفێرانی مەرزی باشماخ چارەسەربکات و ئەمنییەتیان پارێزراو بێت.

 شەوکەت عومەر، ئەندامی لیژنەی عەلوەی سلێمانی بە کوردستان24ی راگەیاند "لەسەر ئەو بەڵێنەی کە قایمقامی سلێمانی پێی داوین، بڕیارە لە کاتژمێرەکانی داھاتوودا دەرگای عه لوەکە دەكەینەوە".

بەھۆی مەترسی لەسەر گیانیانی شوفێری بارھەڵگرەكان، لە چەند رۆژی رابردوودا كاسبكارانی عەلوەی سلێمانی بڕیاری داخستنی عەلوەیاندا.

بڕیاری داخستنی عەلوە لەلایەن كاسبكارانەوە
بڕیاری داخستنی عەلوە لەلایەن كاسبكارانەوە