كڵۆپ به توڕه‌یی په‌یامێكی توند بۆ یاریزانه‌كانی ده‌نێرێت
یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر فوولهام په‌یامێك به توڕه‌یی بۆ یاریزانه‌كانی ده‌نێرێت و داوایان لێده‌كات خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 6 ئاداری 2021 له پرێس كۆنفرانسێكدا یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌ر یاریزانێك به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیڤه‌رپوول سه‌رنه‌كه‌وێت بۆ چامپیۆنزلیگ ده‌ڕوات با بڕوات و نه‌گه‌ڕێـته‌وه.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی له 4 پله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ریزبه‌ندی دووركه‌وتووه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ چامپیۆنزلیگی داهاتوو له‌سه‌ره.
كڵۆپ له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له میدیاكان گوێم لێبووه كه به‌شێك له یاریزانه‌كانی لیڤه‌رپوول له ئێستاوه بڕیاریانداوه ئه‌گه‌ر لیڤه‌رپوول وه‌رزی داهاتوو سه‌رنه‌كه‌وێت بۆ چامپیۆنزلیگ یانه‌كه جێده‌هێڵن، ئه‌وه‌ش منی توڕه كردووه، چونكه من نامه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره یاریزانانه كار بكه‌م.
كڵۆپ ده‌شڵێت: من یاریزانێكم ده‌وێت كه له هه‌موو دۆخێك‌دا به‌رگری له درێسی یانه‌كه بكات و بجه‌نگێت، نه‌ك یاریزانێك هه‌ركاتێك بزانێت دۆخی یانه‌كه باش نییه یه‌كسه‌ر بیر له رۆیشتن بكاته‌وه.
كڵۆپ گوتیشی: من هیچ یاریزانێكم له لیڤه‌رپوول نه‌گواستووه‌ته‌وه به مه‌رجی ئه‌وه‌ی له چامپیۆنزلیگ یاری بكه‌ین، بۆیه هه‌ر كه‌سێك به‌مشێوه‌یه بیر ده‌كاته‌وه با له ئێستاوه یانه‌كه جێبهێڵێت و نه‌یبینمه‌وه.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ به كۆكردنه‌وه‌ی 43 خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی دێت، به جیاوازی 22 خاڵ له یانه‌ی مان سیتی پێشه‌نگ دووره، بڕیاره سبه‌ی له گه‌ڕی بیست و حه‌وته‌می خوله‌كه له یاریگه‌ی ئانفیڵد له كاتژمێر 05:00ـی ئێواره میوانداریی فوولهام بكات.