كریستیانەكان رۆڵی سەرۆك بارزانی لە دەستەبەركردنی مافەكانی پێكھاتەكانی كوردستان بەرز دەنرخێنن

"سەرۆك بارزانی رۆڵێكی گەورەی بینیوە لە پاراستنی كریستیانەكان"
كریستیانەكان رۆڵی سەرۆك بارزانی لە دەستەبەركردنی مافەكانی پێكھاتەكانی كوردستان بەرز دەنرخێنن
كریستیانەكان رۆڵی سەرۆك بارزانی لە دەستەبەركردنی مافەكانی پێكھاتەكانی كوردستان بەرز دەنرخێنن

K24 – ھەولێر:

ئانۆ جەوھەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كە ھاووڵاتییەكی كریستیانە گوتی: سەرۆك بارزانی رۆڵێكی گەورەی بینیووە لە پاراستنی كریستیانەكان لە كوردستان و ناوچەكە و بەردەوام باوەشی كوردستان بۆ كریستیانەكان كراوە بووە و مافەكانیان لە ژێر دەسەڵاتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ دابینكراوە و سەرو ماڵیان پارێزراوە.

ھەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بۆ پاراستنی شوناسی كریستیانەكان لە ھەرێمی كوردستان، تا ئێستاش لە ھزری ھاووڵاتیانی كریستیان ماوە، بەتایبەت لە دەستەبەركردنی مافەكانی ئەم پێكھاتەیە لە دەستووری عێراقدا. وەزیری گواستنەوە و گەیاندن كە كریستیانە باس لە رۆڵە مێژووییەكانی سەرۆك بارزانی دەكات بۆ دەستەبەكردنی مافەكانیان.

ئانۆ جەوھەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كە ھاووڵاتییەكی كریستیانە گوتی: سەرۆك بارزانی رۆڵێكی گەورەی بینیووە لە پاراستنی كریستیانەكان لە كوردستان و ناوچەكە و بەردەوام باوەشی كوردستان بۆ كریستیانەكان كراوە بووە و مافەكانیان لە ژێر دەسەڵاتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ دابینكراوە و سەرو ماڵیان پارێزراوە.

سەرۆك بارزانی ھەمیشە پێداگری لەسەر ئەوە كردووە، كە پێویستە سەرجەم پێكھاتە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەكانی ھەرێمی كوردستان، ئازادانە مومارەسەی ئایینی و نەتەوەیی خۆیان بكەن و مافەكانیان جێگیر بكرێت.

ھەرێمی كوردستان باوەشێكی گەرمە بۆ ھەموو ئەو پێكھاتە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازانەی لە ناوچەكانی دیكەی عێراق تووشی نەھامەتی دەبنەوە، لە ساڵی 2015 ژمارەی كریستیانەكان نزیكەی 35 ھەزار كەس بوو، بەڵام ئێستا زیاترە لە 150 ھەزار كەس.