سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له پاپا فرانسیس كرد

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێشوازی له پاپا فرانسی كرد و رایگه‌یاند، به گه‌رمی به‌خێرهاتنی قه‌داسه‌تی پاپا ده‌كه‌م، سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فرانسیس بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق سه‌ردانێكی مێژووییه.
له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانی به‌خێرهاتنی پاپا فرانسیس كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له سه‌ره‌تاى سه‌ردانيدا بۆ كوردستان، شه‌ره‌فمه‌ندم له هه‌ولێر پێشوازى له پاپا بكه‌م، پابه‌نديى هه‌ميشه‌ييمان به ئاشتى و ئازاديى ئايينى و برايه‌تى دووپات ده‌كه‌ينه‌وه، سەری ڕێز بۆ پێشمه‌رگه قارەمانەکان و ئەوانە دادەنوێنین، كه بۆ ئاشتى و ئازاديى ته‌واوى عێراق گیانیان به‌خشى.
ساتی پێشوازیکردنی سەرۆك بارزانی لە پاپا فرانسیس: