پاپا فرانسیس به‌ره‌و هه‌ولێر گه‌ڕایه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
دوای سێیه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌ی، پاپا فرانسیس ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر هاته هه‌وڵێر و له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه پێشوازی كرا، دواتر سه‌ردانی مووسڵی كرد و ئێستا به‌ره‌و پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
دوای مووسڵ پاپا فرانسیس گەیشتە قەرەقوش و بە چەندین دروشمی جیاجیا لەلایەن پێكھاتەكان پێشوازی لێكرا. لە وتارێكدا پاپا گوتی: "ئێرە خاكی ھێنانەدی خەونەكانە، ئەو پێكەوەبوون لەنێوانتان ھەیە بیپارێزن، ھەندێك رووداو و دیاردە وادەكەن ئیمانت لاوازبێت، بەڵام ھەرگیز دەستبەرداری مەبن، دەبێ بڕوات بە خۆت و ئایینەكەت ھەبێت، لەبیرتان بێ كە خوا لە پشتانە، ھیواتان بە خوا و ئاسمان ھەبێت".